3 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
چوار گرێبەست بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز پێشکەشی بەرشەلۆنە کراوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
لە یانەکانی ئینگلتەراوە چوار گرێبەست بۆ گواستنەوەی فێرمین
لۆپێز پێشکەشی بەرشەلۆنە کراوە.
ڕادیۆی "ئۆندا سێرۆ"ـی ئیسپانی ئاشکرای کرد بلاوگرانا
چوار دەستەوارەی فەرمیی لەلایەن یانەکانی پرێمەرلیگەوە بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز
پێگەیشتووە؛ بەپێی هەواڵەکە هەریەک لە یانەکانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد لە نێو ئەو
چوار یانەیەدان و بەهای ئۆفەرەکەیان گەیشتووەتە 100 ملیۆن یۆرۆ.
سەرەڕای ئەم فشارە داراییە گەورەیەی یانە ئینگلیزییەکان،
فێرمین لۆپێز سەرجەم گرنگیدانە دەرەکییەکان پشتگوێ دەخات و تەنیا دەیەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە
سەرکەوتن تۆمار بکات، کارگێڕیی یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاری داوە لە ماوەیەکی نزیکدا
کۆبوونەوەیەک لەگەڵ یاریزانەکەدا ئەنجام بدات بە مەبەستی باشترکردن و نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە