2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
کۆبوونەوەی بەپەلەی کاریک و برۆنۆ فێرناندێز بۆ هێورکردنەوەی
دۆخی ناوخۆی مانچستەر یونایتد بەڕێوەچووە.
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان و هێورکردنەوەی
کەشی ژووری جلگۆڕین، تۆڕی «سکای سپۆرتس» ئاشکرای کرد کە مایکل کاریک، ڕاهێنەری مانچستەر
یونایتد، کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ و تایبەتی لەگەڵ برۆنۆ فێرناندێزی کاپتنی تیپەکە
ئەنجام داوە.
ئامانجی سەرەکیی ئەم دانیشتنە چارەسەرکردنی ناکۆکییە
ناوخۆیییەکان و کۆتاییهێنان بووە بەو گرژییانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نێوان کاریک
و سەرکردەکانی ناو یاریگە دروست ببوو، تاکو تیپەکە لە قۆناغی هەستیاری داهاتوودا سەرنجی
تەواوی لەسەر یارییەکان بێت.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، کاریک و برۆنۆ لەسەر ئەوە
ڕێککەوتوون کە ناکۆکییە کەسییەکان وەلا بنێن و هەموو تواناکانیان یەکبخەن لەپێناو
راستکردنەوەی ڕێڕەوی شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەدا؛ هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە
کردووەتەوە کە بەرژەوەندیی یانەکە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و پێویستە بە پەلە
ئاست و ئەنجامەکان باشتر بکرێن تاکو وەرزی یانەکە لە مەترسیی داڕمان ڕزگار بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە