33 خولەک پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
ڤانس: ترەمپ بڕیاردەری شەڕی ئێرانە و ئەركی منیش پشتیوانیكردنیەتی
پەیام
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی
ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، ترەمپ بڕیاردەری شەڕی
ئێرانە و ئەركی ئەویش پشتیوانیكردنیەتی. جەختیشی كردەوە ڕێگریكردن لە چەكی ئەتۆمیی
ئێران پێویستە، تا بۆ هێرش و فشار بەكاری نەهێنێت.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
ئەمریكا لە كۆنگرەكەدا وتی "ئەگەر دەنگۆكان لەبارەی هەوڵی ئێران بۆ بەدەستهێنانی
چەكی ئەتۆمیی كە بە بۆمپی پیس ناوی برد ڕاست بێت، ئەوە ڕێگەی نادەن و لە دژی دەجووڵێنەوە".
وتیشی گەرووی هورمزیان كۆنترۆڵ
كردووە و هەفتەی ڕابردوو بڕێكی پێوانەیی نەوتی پێدا تێپەڕیوە.
ئاماژەشی بەوە دا نرخی
سووتەمەنی پەیوەستە بە چارەسەری دۆسیەكە و نرخی نەوت دادەبەزێت، ڕەخنەشی لە بەرزیی
سوودی بانكی فیدراڵی گرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە