15 خولەک پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت
پەیام
جێگری سەرۆكی ئەمریكا خۆی
لە جەنگی ئێران بەدوور دەگرێتەوە و ئەمەش سەرۆكی ئەو وڵاتە نیگەران دەكات.
لە كۆنگرەكەی دۆناڵد ترەمپ
لە كۆشكی سپی بۆ ڕۆژنامەنووسان، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: بڕیاری
هێرشكردنە سەر ئێران لە مانگی شوباتدا بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بووە و لەو دۆسیەدا خاوەنی
بڕیارە و ئەركی ئەو تەنیا پشتیوانیكردنی سەرۆكە.
ڤانس لە تەنیشت ترەمپەوە،
خۆی لەوە پاراست هێرشەكان بە پێویست وەسف بكات، یان باس لە سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەیان
بكات، بەڵام زوو ئەوەی زیاد كرد كە "ڕێگریی لە چەكی ئەتۆمیی ئێران ئامانجێكی
سەرەكییە"، چونكە بە قسەی ئەو ئێران "گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆرە".
لە پاش دەركەوتنی ئەنجامی
هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێسیش، جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەنگی ئێران بە هۆكاری شكستی مێژوویی
كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنەكە دانابوو و داوای كشانەوەی لە ململانێكە كردبوو، ئەم هەڵوێستەش
زۆرێك بە دابڕان لە ترەمپ لێكیان دایەوە، لەبەر ئەوەی جەی دی ڤانس بیر لە خۆكاندیدكردن
بۆ سەرۆكایەتی لە 2028 دەكاتەوە.
میدیای ئەمریكی بڵاوی
كردەوە كە سەرۆكی ئەمریكا نیگەرانییەكانی لە لێدوانەكانی جێگرەكەی بە ژمارەیەك لە ڕاوێژكارەكانی
ڕاگەیاندووە و وتویەتی: پێویستە ئەو بە ئاشكرا بڵێ كە سەرۆك لە جەنگی ئێراندا بڕیارە
دروستەكەی داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە