19 خولەک پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین
پەیام
لە میانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا
لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: لەگەڵ ڕووسیا و چین ڕێك كەوتووین
ڕێگە بە ڕوودانی هیچ ململانێیەكی ئەتۆمی نەدەین.
ترەمپ دوای گەشتەكەی بۆ
ئاسیا، لووتكەكەی بە «مێژوویی» وەسف كرد و وتی: بووەتە هۆی یەكەمین (ڕاگەیاندنی
ئاشتیی سێقۆڵی).
ناوبراو ڕازیبوونی چینی
بە گفتوگۆی سێقۆڵی بۆ كەمكردنەوەی مەترسییە ئەتۆمییەكان بە پێشهاتێكی گرنگ دانا.
وتیشی، كە دیدارەكانی لەگەڵ
سەركردەی نزیكەی 20 وڵات، پرسە دووقۆڵی و هەرێمییەكانی گرتووەتەوە، دیارترینیان ڕێگری
لە چەكی ئەتۆمیی ئێران، دۆخی نیمچەدوورگەی كۆریا و جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا بوون.
لە ڕاگەیاندنە هاوبەشەكەشدا
كە كۆشكی سپی بڵاوی كردەوە، سێ سەركردەكە جەختیان كردووەتەوە لەوە جەنگی ئەتۆمی
براوەی نییە و نابێت هەرگیز هەڵبگیرسێت، بەپێی ڕاگەیەنراوەكە "هەر سێ وڵات بەڵێنی
گفتوگۆشیان بۆ كەمكردنەوەی مەترسی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی دا".
لووتكەكەی نێوان دۆناڵد
ترەمپ، شی جین پینگ و ڤلادیمێر پوتین ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری شێنجنی چین لە پەراوێزی
كۆبوونەوەكانی ئەپیك بەڕێوە چوو و نزیكەی كاتژمێر و نیوێكی خایاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە