23 خولەک پێش ئێستا 71 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریف: گریمانه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ تا سه‌ری ساڵ گورز له‌ ئێران نه‌وه‌شێنرێت

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەدمیراڵ براد کوپەر کۆتایی بە سەردانێکی یەک هەفتەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناوە، لەمیانەی سەردانەکەشیدا ئەوەی بە گوێی بەرپرسانی ناوچەکەدا داوە  کە ئەمریکا تاکو هەفتەیەکی دیکەش هیچ بڕیارێکی بۆ وەشاندنی گورز لە ئێران نیە و گریمانەی بەهێزیش ئەوەیە تاکو سەری ساڵ چاوەڕێی ڕێکەوتن لەگەڵ تاران بکات. 

ڕۆژنامەی «مەعاریف» ـی ئیسرائیلی لە بەرپرسانی سوپای قەوارەکەوە گواستوویەتییەوە، براد کوپەر لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیلی پرسی ئێرانی تاوتوێکردووە و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی جەنگی ئیسرائیلەوە فشاری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی ئەمریکا گورز لە ئێران بوەشێنێت، بەڵام کووپەر ئەوەی ڕاگەیاندووە، کە ئەمریکا تاکو هەفتەیەکی دیکەش هیچ بڕیارێکی نیە بۆ وەشاندنی گورز لە ئێران و گریمانەی بەهێزیش ئەوەیە تاکو سەری ساڵ چاوەڕێی ڕێکەوتن لەگەڵ تاران بکات. 

لەلایەن رۆژنامەکەوە ئاماژە بەوەش کراوە کە سەرەڕای گوشارەکانی ئیسرائیل، تره‌مپ لە هەفتەی داهاتوودا فەرمانی هێرشکردنە سەر ئێران دەرناکات و بژاردەی دیبلۆماسی هێشتا گرینگی زیاترە لە هەر گورزێکی سنورداری سەربازی. 

بە گوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بژاردەی وەشاندنی گورز دژی ئێران هێشتا لەسەر مێزە، بەڵام پێشبینی ناکرێت تره‌مپ لەماوەی هەفتەی داهاتوودا فەرمان لەبارەی هێرشەکەوە دەربکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    ئێران بە ناردنی کەشتیگەلی نەوتهەڵگر هەوڵی شکاندنی گەمارۆکەی ئەمریکا دەدات

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریف: گریمانه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ تا سه‌ری ساڵ گورز له‌ ئێران نه‌وه‌شێنرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌راقچی: حه‌وت مه‌رجه‌كه‌مان پێوه‌ر و بنه‌مایه‌ بۆ ڕێكه‌وتن و كردنه‌وه‌ی هورمز

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌كسیك.. به‌ هاوكاری ئه‌مریكا بازرگانێكی گه‌وره‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. سوته‌مه‌نی كه‌می كردووه‌ و دوو ڕۆژ جارێك دوو كاتژمێر كاره‌با ده‌بڕدرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست؛ به‌رده‌وام ئاماری قوربانیان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ هیچ فڕۆكه‌یه‌كی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پێكرا بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئێران: ئێران بنکەکانی ئەمریکای لە بەحرێن کردە ئامانج

سەرەتا