13 خولەک پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ئێران بە ناردنی کەشتیگەلی نەوتهەڵگر هەوڵی شکاندنی گەمارۆکەی ئەمریکا دەدات
پەیام
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبییەکان ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی ١٤ نەوتهەڵگر بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەسەر وڵاتەکەی کە چەندین مانگە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ئەنجامی دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبییەکان ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ ناردنی کاروانێکی ١٤ کەشتیی نەوتهەڵگر لە دوورگەی خارکەوە بەرەو دەریای عومان، بە مەبەستی شـکاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا. هەر بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، باس لەوە کرابوو کە لە ئەگەری ڕێگریکردن لە کاروانەکە، سەکۆ و کێڵگە نەوتییەکانی کەنداو بکرێنە ئامانج.
سەرەڕای ئەو راپۆرتە میدیاییانە سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو پرسە نەداوە و پێکهێنان و بەڕێکەوتنی دەریایی کاروانەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە پێگەی کەیهانی نزیک لە ڕابەری وڵاتەکەیان راگەیاند، ئێران گەمارۆ سەربازییەکەی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی وەک کەرەستەیەکی جەنگی دەبینێت و چ لە ڕێگای سەربازییەوە بێت یان هەر ڕێگایەکی دیکە کە ئێران بەباشی بزانێت هەوڵی شکاندنی گەمارۆ سەربازییەکەی ئەمریکا دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە