14 خولەک پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ: له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشه‌ درۆنی و مووشه‌كییه‌كانی ئێران زیاتر بوون

دۆناڵد تره‌مپ ڕایگەیاند ئێران لە هەفتەی ڕابردوودا هێرشەکانی بە مووشەک و درۆن چڕ کردووەتەوە، بەڵام سەرجەمیان بەرپەرچ دراونەتەوە. 

دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند ئێران لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێرشەکانی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چڕ کردووەتەوە، جەختیشی کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە سەرجەمیان بەرپەرچ بدەنەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بکەوێتەوە. 

تره‌مپ لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمەکەی خۆی «تروس سۆشیاڵ» ڕوونی کردەوە کە ئێران لە هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵداوە بەڵام  «نیگەران مەبن، هەموویانمان خستنە خوارەوە و نەبوونە هۆی هیچ زیانێک». 

ئەم لێدوانانەی تره‌مپ لە کاتێکدان کە گرژییەکان لە ناوچەی کەنداودا لە هەڵکشاندان، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز و هەروەها بەحرەین، کە دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکای لێیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشه‌ درۆنی و مووشه‌كییه‌كانی ئێران زیاتر بوون

  • 25 خولەک پێش ئێستا

    ئێران بە ناردنی کەشتیگەلی نەوتهەڵگر هەوڵی شکاندنی گەمارۆکەی ئەمریکا دەدات

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریف: گریمانه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ تا سه‌ری ساڵ گورز له‌ ئێران نه‌وه‌شێنرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌راقچی: حه‌وت مه‌رجه‌كه‌مان پێوه‌ر و بنه‌مایه‌ بۆ ڕێكه‌وتن و كردنه‌وه‌ی هورمز

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌كسیك.. به‌ هاوكاری ئه‌مریكا بازرگانێكی گه‌وره‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. سوته‌مه‌نی كه‌می كردووه‌ و دوو ڕۆژ جارێك دوو كاتژمێر كاره‌با ده‌بڕدرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست؛ به‌رده‌وام ئاماری قوربانیان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ هیچ فڕۆكه‌یه‌كی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پێكرا بێت

سەرەتا