34 خولەک پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
جارید كوشنهر: پێویسته ئیسرائیل دهستبهرداری عهقڵییهتی جهنگ بێت
پهیام
جارید کوشنەر، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە دانوستان لەگەڵ حەماس دەخوازێت و دانی بەوەشدا نا کە بنیامین نهتەنیاهوو گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەبارەی کەرتەکەوە ئاڵۆز دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ پۆدکاستی «ئێم دی میتس»ـی ئەڵمانی، کوشنەر داوای لە ئیسرائیل کرد دەستبەرداری «عەقڵیەتی شەڕی هەمیشەیی» ببێت و سەرنج بخاتە سەر دیپلۆماسیی. ناوبراو جەختی کردەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان توانیویەتی ڕێککەوتنێک لەبارەی غەززەوە بهێنێتە دی.
کوشنەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد واشنتن گفتوگۆی باش لەگەڵ بنیامین نهتەنیاهوو، سەرۆکی حکوومەتی کاربەڕێکەری ئیسرائیل دەکات و وتی: «پێم وایە ئەو لە گرنگیی ستراتیژیی پلانی ئاشتی لە غەززە تێدەگات». هاوکات ڕوونیشی کردەوە کە نهتەنیاهوو ڕێککەوتنی غەززەی واژۆ کردووە، بەڵام هێشتا گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر جێبەجێکردنی قورس دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە