18 خولەک پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
سەنتەرێكی توێژینەوە: تا ساڵی 2035 ئیسلام دەبێتە گەورەترین ئاینی جیهان
پەیام
پێشبینییە نوێیەكانی سەنتەری
توێژینەوەی (پیو) بۆ توێژینەوە ئاماژە بەوە دەكەن، تا ساڵی 2035 ئایینی ئیسلام پێش
ئایینی مەسیحییەت بكەوێتەوە و ببێتە گەورەترین ئایین لە جیهاندا، ئەمەش لە كاتێكدایە
كە ژمارەی شوێنكەوتووانی هەردوو ئایینەكە بە خێراییەكی جیاواز لە گەشەكردندان.
بەگوێرەی خەمڵاندنی سەنتەرەكە،
لە ساڵی 2020ـدا ژمارەی مەسیحییەكان لە جیهاندا نزیكەی دوو ملیار و 270 ملیۆن كەس
بوون، لە بەرامبەردا ژمارەی موسڵمانان دوو ملیار و 20 ملیۆن كەس بووە.
بەڵام سەنتەرەكە ئاماژە
بەوە دەكات كە پێشبینیەكان بەو شێوەیەن تا ساڵی 2035، ژمارەی موسڵمانان بۆ دوو ملیار
و 570 ملیۆن كەس بەرزببێتەوە لە كاتێكدا ژمارەی مەسیحییەكان دەگاتە دوو ملیار و
520 ملیۆن كەس.
سەنتەری «پیو» ئەم گۆڕانكارییانە
بە پلەی یەكەم بۆ بەرزیی ڕێژەی منداڵبوون لەنێو موسڵماناندا گەڕاندووەتەوە، بە جۆرێك
لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2025 تێكڕای وەچەخستنەوە لە نێوان موسڵمانان 3.1 منداڵ
بووە بۆ هەر خێزانێك، لە كاتێكدا لای مەسیحییەكان ئەو ڕێژەیە 2.5 منداڵ بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە