18 خولەک پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

سیستەمی ژیری دەستكرد لە جەنگی دژی ئێران، ترەمپی بێ هیوا كرد

پەیام   
گۆڤاری (نیوزویك)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، سیستەمەكانی ژیریی دەست كرد لە جەنگی ئێراندا ترامپیان بێ هیوا كرد.

ڕاشیگەیاندووە، سیستەمەكانی ژیریی دەستكرد كە ئەمریكا و ئیسرائیل لە جەنگی ئێراندا بەكاریان هێناون، نەیانتوانی وەك پێشبینی دەكرا توانا سەربازییەكانی تاران ئیفلیج بكەن و سەرەڕای دەستنیشانكردنی هەزاران ئامانج، «ترامپیان بێهیوا كردووە».
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، سیستەمی «مایڤن» بۆ فەرماندەیی و كۆنترۆڵ كە بە ژیریی دەستكرد كار دەكات، بە شیكردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییەكان زیاتر لە هەزار ئامانجی هەستیاری لە ناوخۆی ئێران دیاری كردووە و پێشبینیی داڕمانی توانای وەڵامدانەوەی تارانی كردووە بەهۆی بۆردومانەوە.
هەروەها سیستەمەكە لە مانگێكدا هاوكار بووە لە پێكانی نزیكەی 13 هەزار ئامانج، بەڵام توانای وەڵامدانەوەی ئێران وەك چاوەڕوان دەكرا نەوەستا.
بەرپرسێكی پێشووی ئەمریكاش كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، وتوویەتی، سیستەمەكە بە وردی كاری كردووە، بەڵام كێشەكە لە هۆكاری مرۆییدا بووە كە شیكردنەوەكان بە ئەنجامی مسۆگەر دانراون، ئەوەش وای لە ترامپ كرد سەرەڕای بەردەوامیی هەڕەشەكانی ئێران چەندین جار سەركەوتن ڕابگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    سیستەمی ژیری دەستكرد لە جەنگی دژی ئێران، ترەمپی بێ هیوا كرد

  • پێش 1 هەفتە

    سەنتەرێكی توێژینەوە: تا ساڵی 2035 ئیسلام دەبێتە گەورەترین ئاینی جیهان

  • پێش 1 هەفتە

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • پێش 2 هەفتە

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • پێش 2 هەفتە

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 3 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 4 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

سەرەتا