19 خولەک پێش ئێستا 69 جار خوێنراوەتەوە

پارتی و یەكێتی: داكۆكی لە چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا دەكەین

پەیام  
ئەمڕۆ لە سلێمانی وەفدی باڵای یەکێتیی و پارتی کۆبوونەوە و جەختیان له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كردەوە.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان. 

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشەممە 1ـی12ـی2026  كه‌ له‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقدا و به‌ هاوبه‌شی به‌رگریكردن له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ 28ی 11ی 2026  شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆكی پارتی، گەیشتە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە سلێمانی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و ڕەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانییەوە پێشوازییان لێ كرا. 

لە كۆبوونەوەكەدا پشتیوان سادق، مەحموود محەممەد و شەعبان شەعبان لە پارتی، دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ و هاوڕێ دارۆ لە یەكێتی بەشدارن.

كۆبوونەوەكە دوای جموجۆڵەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ ڕێگری لە بەقاچاخبردنی نەوت و دەستبەسەرداگرتنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دێت كە پێشتر پارتی و یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا بە پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكان و بەزاندنی «هێڵی سوور»یان دانا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی: داكۆكی لە چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا دەكەین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی گەیشتە سلێمانی

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان داوا لەیەکێتی‌ و پارتی دەکات بە ڕەهایی کۆتایی بەناکۆکییەکانیان بهێنن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی نوێ و سەرتاسەریی بارانبارین لە هەرێم دەكرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەنگۆی کشانەوەی پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر ڕەتدەکرێتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم جارێكی دیكە ڕووبەڕووی لەدەستدانی لەسەدا 12ی خاكەكەی دەبێتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری نەوت جەخت لە سزادانی قاچاخچییەكان و وەبەرهێنانی نوێ دەكاتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندازیاران و كارمەندانی دوورخراوەی نەوت لە كەركووك گردبوونەوە

سەرەتا