15/03/2025 428 جار خوێنراوەتەوە

پاڵەوانیكی میسڕی بە زمانی بەڕۆژووەوە شەمەندەفەرێكی 279 تەنی ڕاكێشا

پەیام 

پاڵەوانیكی میسڕی دوای ڕاكێشانی شەمەندەفەرێكی 279 تەنی بە ددان و شانەكانی و بە زمانی بەڕۆژووەوە ناوی چووە ناو كتێبی گینیسەوە.

لە چالاكییەكی بێپێشینەدا، ئەم پاڵەوانەی وێنەكەی لەسەر شاشە دەردەكەوێت  توانی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ تۆمار بكات و ناوی بچێتە كتێبی گینیسەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بە زمانی بەڕۆژووەوە شەمەندەفەرێكی 279 تەنی بە مەودای 10 مەتر بە ددان و شانەكانی ڕاكێشاوە.
پاڵەوانەكە ناوی ئەشرەف مەحروسە و بە (كابۆجا) ناسراوە، لە وێستگەی شەمەندەفەری ڕەمسیس لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ چالاكییەكی ئەنجام داوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە "بە زمانی بەڕۆژووەوە" كارەكەی كردووە.

چالاكییەكە بە بەسەرپەرشتی دوو ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان بەڕێوە چووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

  • پێش 1 هەفتە

    میلۆنى وەڵامى ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ترەمپ یادی 80 ساڵەی بە خەرجكردنی 60 ملیۆن دۆلار دەكاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەوڵدەدرێت ژمارەى دانیشتووانى سویسرا لە 10 ملیۆن کەسدا سنووردار بکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    "پیسبوونی هەوا بە ڕێژەیەكی مامناوەندیش تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەرزدەكاتەوە"

  • پێش 2 هەفتە

    ئامێرێكی سیخوڕیی چینی لەناو ئۆتۆمبێلی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دوای چوار ساڵ دۆزرایەوە

سەرەتا