01/06/2025 618 جار خوێنراوەتەوە

پەیام ناوەڕۆکى سکاڵاى فەرمانبەرانى هەرێم لە دادگاى باڵاى فیدراڵى دەخاتەڕوو

پەیام: هاوکار جەزا

پاش بڕیاریى ڕاگرتنى ناردنى مووچەى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێم لەلایەن وەزارەتى داراییەوە، ژمارەیەک فەرمانبەرى هەرێم لە دژى بڕیارەکە سکاڵای یاساییان لە دادگاى باڵاى فیدراڵى تۆمارکرد و پەیام ناوەڕۆکى سکاڵاکە دەخاتەڕوو.

بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیام، ناوەڕۆکى سکاڵاى فەرمانبەرانى هەرێم لە دادگاى باڵاى فیدراڵى لە سێ خاڵى سەرەکى پێکدێت کە:

1. دەركردنی فەرمانسالاری "الأمر الولائي" بۆ ڕاگرتنی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق و بەردەوامی مووچە لە لایەن بەغدادەوە، بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان.

2. جیاكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئینفاقی فیعلی "خەرجی ڕاستەقینە".

3. جیاكردنەوەی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم لە ناكۆكی نێوان هەرێم  و بەغداد لە سەر نەوت و داهاتەکان.

سەرچاوەیەکى ئاگادار لەو بارەیەوە بە پەیامى ڕاگەیاندووە،"چاوەڕێدەكرێت سبەینێ دادگا "ئەمرە وەلائیەكە" دەربكات و دواتریش لەو دوو داواکەى دیكە بكۆڵێتەوە".

لاى خۆیەوە سۆران عومەر سەرۆکى فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لەبارەى سکاڵاکەوە ڕایگەیاند: سكاڵاكەی ئەمڕۆ چەند فەرمانبەرێك تۆماریان كردووە و هیچ لایەنێكیش خاوەنی نییە.

ئاماژەى بەوەشکرد: دادگا قەناعەتی بەوە هێناوە فەرمانسالاریی بۆ خەرجكردنی مووچە دەربكات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری دارایی سوودانی: ئابووری عێراق سەقامگیرە و هەڵاوسانیش بۆ 2.5% دابەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ كورسی كاندیدی دوورخراوە ئاشكرا كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق بۆ چەند كاتژمێرێك حزبوڵا و حوسییەكانی كردە تیرۆریست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌قی ئه‌و نوسراوه‌ی عێراق كه‌ حزبوڵا و حوسییه‌كانی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی به‌شی یه‌كه‌می ڕێگای گه‌شه‌پێدان ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حکومەتی عێراق: ئه‌وانه‌ی بۆردومانی كۆرمۆریان كرد ناسراون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی بۆ عێراق زیاد كردووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: گرووپه‌ عێراقییه‌كان هاوكاری حزبوڵڵا بكه‌ن به‌ قورسی بۆردومان ده‌كرێن

سەرەتا