09/06/2025 779 جار خوێنراوەتەوە

تاوەکو 10 رۆژى دیکە سەرجەم حاجییانى هەرێم دەگەڕێنەوە

پەیام 

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافى هەرێم ڕایگەیاند:  رۆژى 12ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە و تاوەکو 20ى مانگیش سەرجەم حاجییانى هەرێم دەگەڕێنەوە.
 
 راشیگەیاند: "مەراسیمى حەجحى ئەمساڵ کۆتایی هاتووە و ئەم ساڵ پرۆسەی حەج زۆر بە باشی بەڕێوەچوو؛ هیچ کێشەیەک نەبوو، جگە لە وەی حاجییەک گیانی لەدەستدا".
 
وتیشى "دوێنێ سێیەم رۆژى جەژن لە پاشنیوەڕۆوە بۆ دوایینجار رێوڕەسمی جەمەرات ئەنجامدرا و کۆتایی بە مەراسیمى حەجی ئەم ساڵ هات، تەنیا رێکارێک مابێت ئەوەیە حاجییان پێش گەڕانەوە تەوافی ماڵئاوایی بکەن".
 
ئاماژەى بەوەشکرد: 12ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگەی وشکانی و 14ی مانگیش یەکەم کاروان بە رێگەی ئاسمانی دەگەڕێنەوە.  
 
ئەم ساڵ ئەوانەی بە رێگەی وشکانی بۆ رێوڕەسمەکانی حەج چوونە سعودیە، هەزار و 646 هاونیشتمانی بوون و ئەوانەشی بە گەشتی ئاسمان چوون سێ هەزار و 490 کەس بوون.
 
16ی ئایار، یەکەم کاروانی حاجییان لە هەرێمی کوردستانەوە بە رێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوت و یەکەم گەشتی ئاسمانییش 19ـی هەمان مانگ بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

سەرەتا