02/08/2025 1167 جار خوێنراوەتەوە

لە بەریتانیا (محەمەد) یەكەم ناوە بۆ منداڵان و ناوى (یەحیا)ش هەڵكشاوە

پەیام 

ئەمساڵیش لە بەریتانیا ناوی محەمەد یەكەم ناوە و بۆ یەكەمجاریش (یەحیا) چووەتە ڕیزبەندی دیارترین ناوی منداڵانی تازەلەدایكبوو.

نووسینگەی ئاماری نیشتیمانی لە بەریتانیا ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا ئاماری ناونانی منداڵانی لە شانشینە یەكگرتووەكان بڵاو كردووەتەوە.

بەپێی لیستەكە، ناوی محەمەد بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك لە ڕیزی پێشەوەی ناوەكاندایە و پێنج هەزار و 721 منداڵی كوڕ بە ناوی محەمەدەوە ناونراون.

هەروەها ناوی (نووح) لە ڕیزبەندیی دووەمدایە، ئۆلیڤەریش سێیەم ناوە كە زۆرترین كەس  بۆ ناوی كوڕەكانیان هەڵیان بژاردووە.

هەروەها ئۆلیڤیا و ئەمیلیا و لەیلا لە ڕیزی یەكەم تا سێیەم ناوی بەربڵاون بۆ كچانی تازەلەدایكبوو.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەیەكی هەفتانەی جوولەكەكانی بەریتانیا ئاماژەی بەوە داوە ناوی یەحیا كە دەگەڕێتەوە بۆ یەحیا سنوار، سەرۆكی پێشووی بزووتنەوەی حەماس، هاتووەتە ڕیزی 100 ناوی یەكەمی زۆر بەربڵاو بۆ منداڵانی تازە لەدایكبوو لە ئینگلتەرا و وێڵز.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی: ناوی یەحیا لە ڕیزبەندیەكەدا 33 ناو هاتووەتە پێشەوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو و بووەتە 93ـهەمین ناوی بەربڵاو لەو وڵاتە، لە ساڵی 2024 ـدا 583 منداڵی كوڕ ناوی یەحیایان لێ نراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    مەترسیدارترین مافیای مەكسیك كە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری دانرابو‌و، کوژرا

  • پێش 3 هەفتە

    خورما هێمایە بۆ ڕەمەزان و وڵاتانی عەرەبیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنەرانیدان

  • 07/02/2026

    دواى کاردانەوەکان، ترەمپ ئەو ڤیدیۆیەى سڕییەوە کە ئۆباما وەك مەیموون نیشان دەدات

  • 02/02/2026

    لەناو بەڵگەنامە ئابڕووبەرەکەی دۆسیەی ئێپستاین سەدان كەسایەتى جیهانی هەن

  • 24/01/2026

    توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

  • 23/01/2026

    لە سایەى سیستمى سەرمایەداری 12 ملیاردێر خاوەنی نیوەی سامانی گۆی زەوین

  • 16/01/2026

    تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

  • 12/01/2026

    ئوستورالیا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ منداڵان قەدەغەكردووە و چەند وڵاتێکى دیکەش تاوتوێى دەکەن

سەرەتا