02/09/2025 391 جار خوێنراوەتەوە

نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: له‌ میانه‌ی دیداری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ باسی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا

په‌یام

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، شاندی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی كۆبوونه‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 2/9/2025 بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی كۆمەڵ، لە شاری بەغدا سەردانی بەڕێز دكتۆر مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقی كرد و لەلایەن بەڕێزیان پێشوازیی گەرمیان لێ كرا.
لە دیدارەكەدا یاسی مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرا و، هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێڕاق.
لەو دیدرارەدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تیشکی خستە سەر هۆکاری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و، چۆنیەتی چارەسەركردنی. هەروەها باسی بارودۆخی عێراق لە پاش کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد.
لای خۆیەوە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی كوردستان باسی لە خراپی دۆخی موچەخۆران کرد لە هەرێمی کوردستان و، داوای کرد وەك سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆڵ ببینن بۆ پابەندیی هەرێم بە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی و، لەگەڵ سەرۆك وەزیران هەوڵی بەردەوام بدەن بۆ ناردنی موچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و، چی تر هاووڵاتییانی هەرێم باجی ململانێ و ناكۆكییە سیاسییەكان نەدەن
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ میانی دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی گشتی وڵات و تاووتوێی پڕۆژه‌یاساكانی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان كرا، هه‌روه‌ها باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئیدارییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان به‌ ڕێگه‌ی یاسایی و ده‌ستووری كرا و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریی كارا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كرایه‌وه‌.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی بڵاو كردوه‌ته‌وه‌، د. مه‌شهه‌دانی له‌ میانی دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی به‌هێزكردنی هاوكاریی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌موو هێزه‌ نیشتمانییه‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت له‌ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری سیاسی و پشتگیریکردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ پێناو خزمه‌تگوزاری و یه‌كڕیزی گه‌لی عێراق.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندى چەمچەماڵى کۆمەڵ: ڕاپەڕین بۆ ئێمە ڕۆژى کۆتایی هێنا بە جینۆساید و کوشت و بڕی بەعسیەکان بوو

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی تورکیای کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى دادگەرییەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر، پرسەنامە ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری پرسەی حاجی تەمەر ئیسماعیل ڕێكانی دەكات

  • پێش 3 هەفتە

    راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵ هەوڵی دروستكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان دەدات

  • 05/02/2026

    به‌رپرسی مه‌کته‌بی زانایانی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری دیاری کرا

سەرەتا