2 کاتژمێر پێش ئێستا 129 جار خوێنراوەتەوە

سعودییە: قۆناغی یەکەمی پلانی ئەمنیی حەج بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە

پەیام
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند قۆناغی یەکەمی پلانی ئەمنیی حەج بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە و گەیشتنی زیاتر لە ملیۆنێک و نیو حاجی دەرەوەی وڵاتەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمەکان بەردەوامیی هەیە. 
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، عەمید تەڵال بن شەلهوب لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پلانی ئەمنیی حەج بە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ سەرجەم دەزگاکاندا بە ئارامی بەڕێوەچوو. ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆسەی گەیشتنی حاجیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە "مینا" بە شێوازێکی زۆر ڕێکوپێک و بێ لۆد لە لایەنی هاتوچۆوە کۆتایی هاتووە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ بەڕێکەوتنیان بەرەو کێوی عەرەفە. 
لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان کۆنفرانسدا، عەبدولعەزیز عەبدولباقی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی سعودیە جەختی کردەوە سیستمی تەندروستیی وڵاتەکەی بە بەرزترین ئاستی ئامادەییەوە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانە مەیدانی و خۆپارێزییەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی سیستمێکی نیشتمانیی گشتگیردا بۆ ئەوەی حاجیان بتوانن بە شێوازێکی ئارام و ئاسان فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن. 
مەراسیمی حەج پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و گرنگترین قۆناغیشی وەستانە لەسەر کێوی عەرەفە، پاشان مانەوە لە موزدەلیفە و ڕەجمکردنی شەیتان (جەمەرات)، لەگەڵ ئەنجامدانی تەواف و تەوافی ماڵاوایی. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی سعودیە پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە زیاتر لە  ملیۆن و نیوێک حاجی لە دەرەوەی شانشینی سعودیەوە بۆ حەجی ئەمساڵ گەیشتوونەتە وڵاتەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا چەند پێگەیەکیان لە باشووری ئێران بە ئامانج گرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودییە: قۆناغی یەکەمی پلانی ئەمنیی حەج بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ حاجییان گەورەترین ڕوکنی حەج بەجێدەهێنن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ڕێوڕه‌سمی حه‌ج ده‌ست پێ ده‌كات و سبه‌ینێ حاجییان گه‌وره‌ترین ڕوكنی حه‌ج به‌جێده‌هێنن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: نزیك نین له‌ ڕێكه‌وتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رۆیتەرز: خامنەیی ڕەشنووسی رێکەوتنەکەیانی لەگەڵ ئەمریکا پەسەند کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران و ئەمریكا نزیكن لە ڕێككەوتن و ئـ.یسرائیل نیگەرانی خۆى لەسەرى بە ترەمپ گەیاندووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هیچ بڕیارێك بەبێ ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا نادەین

سەرەتا