1 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ حاجییان گەورەترین ڕوکنی حەج بەجێدەهێنن

پەیام

 ٨ی زولحیججە، زیاتر لە ملیۆنێک حاجی بە مەبەستی بەجێهێنانی "ڕۆژی تەڕوییە" و دەستپێکردنی ڕێوڕەسمی حەج لە نێو ئامادەکارییەکی بەرفراواندا، دەستیان بە رۆیشتن بەرەو مینا کرد و ئەمڕۆش حاجییان گەورەترین ڕوکنی حەج بەجێدەهێنن

حاجییان لە مینا نوێژەکانیان بە کورتی (قەسر)، وەک پەیڕەوکردنێک لە سوننەتی پێغەمبەر (د. خ) ئەنجام دا، لەو وێستگەیەدا بە یەک دەنگ و بە تەلبیەی "لبیک اللهم لبیک" ـیان کرد، ئەمڕۆش لەگەڵ هەڵاتنی خۆردا کە ٩ی زولحیججەیە، بەرەو عەرەفات بەڕێکەوتن و گەورەترین روکنى حەج کە وەستانە لەسەر کێوی عەرەفە بەجێدەهێنن.

لەگەڵ هاتنی کاتی نیوەڕۆدا، وتاری ڕۆژی عەرەفە پێشکەش دەکرێت کە تایبەتە بە ڕێنوێنی و بیرخستنەوەی فەزڵەکانی ئەم ڕۆژە پیرۆزە. پاشان حاجیان بەپێی سوننەتی پێغەمبەر (د. خ) نوێژەکانی نیوەڕۆ و عەسر بە شێوازی کۆکردنەوە و کورتکردنەوە (جمع وقصر) ئەنجام دەدەن. 
لەگەڵ ئاوابوونی خۆری نۆیەم ڕۆژی مانگی زیلحیجەشدا، لێشاوی حاجیان ڕوو لە مەشعەری مزدلفە دەکەن و لەوێش بە هەمان شێواز نوێژەکانی مەغریب و عیشا پێکەوە و بە کورتی جێبەجێ دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 32 خولەک پێش ئێستا

    فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا چەند پێگەیەکیان لە باشووری ئێران بە ئامانج گرت

  • 48 خولەک پێش ئێستا

    سعودییە: قۆناغی یەکەمی پلانی ئەمنیی حەج بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ حاجییان گەورەترین ڕوکنی حەج بەجێدەهێنن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ڕێوڕه‌سمی حه‌ج ده‌ست پێ ده‌كات و سبه‌ینێ حاجییان گه‌وره‌ترین ڕوكنی حه‌ج به‌جێده‌هێنن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: نزیك نین له‌ ڕێكه‌وتن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆیتەرز: خامنەیی ڕەشنووسی رێکەوتنەکەیانی لەگەڵ ئەمریکا پەسەند کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران و ئەمریكا نزیكن لە ڕێككەوتن و ئـ.یسرائیل نیگەرانی خۆى لەسەرى بە ترەمپ گەیاندووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هیچ بڕیارێك بەبێ ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا نادەین

سەرەتا