1 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
ئهمڕۆ ڕێوڕهسمی حهج دهست پێ دهكات و سبهینێ حاجییان گهورهترین ڕوكنی حهج بهجێدههێنن
پهیام
ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی زولحیججە، زیاتر لە ملیۆنێك حاجی بە مەبەستی بەجێهێنانی "ڕۆژی تەڕوییە" و دهستپێكردنی ڕێوڕهسمی حهج لە نێو ئامادەکارییەکی بەرفراواندا، دەستیان بە رۆیشتن بەرەو مینا کرد.
حاجییان لە مینا نوێژەکانیان بە کورتی (قەسر)، وەک پەیڕەوکردنێک لە سوننەتی پێغەمبەر (د.خ) ئهنجام دهدهن، حاجیان لەم وێستگەیەدا بە یەک دەنگ و بە تەلبیەی "لبيك اللهم لبيك" دهكهن، تا دواتر و لەگەڵ هەڵاتنی خۆری سبەینێی ٩ی زولحیججەدا، بەرەو عەرەفات بەڕێبکەون.
مینا کە بە دووری ٧ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی مزگەوتی حەرام، ناونانی ئەم ڕۆژە بە "تەڕوییە" (تێرئاوبوون) بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە کۆندا حاجیان لە مەککە ئاویان بۆ خۆیان دابین دەکرد تا لە مینا و عەرەفات بەشیان بکات.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی بۆ گواستنەوەی حاجیان ڕاگەیاند. پڕۆژەی خێوەتە پێشکەوتووەکانی مینا لەسەر ڕووبەری ٢.٥ ملیۆن مەتر چوارگۆشە جێبەجێ کراوە و توانای لەخۆگرتنی پتر لە ٢.٦ ملیۆن حاجی هەیە. هەروەها پتر لە ٣٠ هەزار کادر لەسەر سیستمی دیجیتاڵی و بەڕێوەبردنی مەیدانی ڕاهێنانیان پێکراوە.
حکومەتی سعوودیە بۆ ئەمساڵ زیاتر لە ٢٥ پڕۆژەی گەشەپێدانی لە مینا جێبەجێ کردووە، لەوانە ئامادەکردنی ٥٤ هەزار خێوەت و چاندنی ٦٠ هەزار دار لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی "کێڵگە سەوزەکان"دا. جێی ئاماژەیە، ژمارەی ئەو حاجیانەی لە دەرەوەی شانشینی سعوودیەوە هاتوون، ١.٥ ملیۆن حاجی تێپەڕاندووە و پرۆسەی حەجیش کە شەش ڕۆژ دەخایەنێت، بە وەستان لە عەرەفات دەگاتە لووتکەی خۆی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە