03/10/2025 396 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل دەستی بەسەر تەواوى "كەشتیگەلى خۆڕاگری"دا گرت

پەیام 

هێزی دەریایی زایۆنی دەستی بەسەر تەواوی "گەشتیگەلی خۆڕاگری"دا گرت كە ژمارەیان 42 كەشتی بوو.

دەزگای پەخشی قەوارەی زایۆنی پشتڕاستی كردەوە، هێزی دەریایی دەستی بەسەر كەشتیی "مارینێت"دا گرت كە دوا كەشتیی "كەشتیگەلی خۆڕاگری" بوو.

كەشتیگەلی خۆڕاگری شەوی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایگەیاندبوو، كەشتیی "مارینێت" بەردەوامە لە گەشتەكەی بەرەو كەرتی غەززە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم كەشتییەكانی دیكە لەلایەن قەوارەی داگیركەرەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو.

كەشتیی "مارینێت"، كە شەش چالاكی لە وڵاتە جیاوازەكاندا لەسەر بوو، توانی نزیكەی 100 كیلۆمەتر لە غەززە نزیك بێتەوە پێش ئەوەی دەستی بەسەردا بگیرێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەوارەی زایۆنی دوێنێ هۆشداری دابوو "ئەگەر كەشتییەكە نزیك بێتەوە لە چوونە ناوچەیەكی شەڕی چالاك بەنیازی شكاندنی گەمارۆی سەر غەززە، ئەوا ڕێگری لێ دەكرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی شۆك كرد و دەستبەرداری پاراستنیان دەبێت

سەرەتا