30/03/2026 572 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: پەیامەكانی ئەمریكا تەنیا لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پێمان گەیشتوون

پەیام

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی بوونی هەر جۆرە دانوستانێكی ڕاستەوخۆی لەگەڵ واشنتۆن ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند، تەنیا لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پەیامەكانی ئەمریكامان پێ گەیشتوو.
 
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەیامەكانی ئەمریكا تەنیا لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە گەیشتوون و هیچ جۆرە دانوستانێكی ڕأستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن لەئارادا نییە. ئاماژەی بەوەش دا، ئەو كۆبوونەوانەی لە پاكستان كراون، بە بڕیاری ئەو وڵاتانە خۆیان بووە و ئێران هیچ بەشدارییەكی تێدا نەكردووە. 
 
ئیسماعیل بەقایی ڕاشیگەیاند: هێرشەكانی سەر وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهری كارێكی زۆر مەترسیدارە كە دەیسەلمێنێت ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی هیچ هێڵێكی سوور ناناسن. جەختیشی كردەوە، كە پرسی كشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، بەڵام وڵاتەكەی هەرگیز هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمیی نەداوە. 
 
وتەبێژەكەی ئێران ڕەخنەی توندی لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم گرت تا ئێستا ئەو پێشێلكارییانەی سەركۆنە نەكردووە. ڕاشیگەیاند: تاران زۆر باش دەزانێت چی دەوێت و بڕیاری جەنگ و ئاشتیش بەپێی دەستووری وڵات دەدرێت، نەك بە سەپاندنی مەرجی دەرەكی. بڕیاری كۆتاییهێنان بە جەنگیش لە  دەستی ئێراندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ سزا و باجە گومرگییە نوێكانی سەر رووسیای هەڵپەسارد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی پاش هەفتەیەك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان لە قوتابخانەكانی پاریس تەشەنەی سەندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: پلانی هێرشەكانمان بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە و دانوستانەكانیش بەردەوامن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كارنی: ئەم كاتە خراپترین كاتە بۆ جیابوونەوەی هەرێمی ئەلبێرتا لە كەنەدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. هەڵكوترایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێكی موسوڵمانی سەربە دیموكراتەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیا شەرمەزار دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەمریكا چەكدارێك سێ منداڵ و مامۆستایەكی لە قوتابخانەیەك كوشت

سەرەتا