03/04/2026 354 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتیی ئەوروپا ڕێكار بۆ بەرەنگاربوونەوی قەیرانی درێژخایەنی وزە دەگرێتەبەر

پەیام

یەكێتیی ئەوروپا ڕێكار بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وزە دەگرێتەبەر و لەو بڕوایەدایە كاریگەری لەسەر ئابووری دەبێت.

دیمیتار ڕادیف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكی ناوەندیی ئەوروپا دەڵێت: ئەو قەیرانی وزەیەی بەهۆی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەستی پێكردووە بۆ كەرتەكانی دیكەی ئابووری درێژدەبێتەوە ئەگەر ململانێیەكە درێژە بكێشێت.

لای خۆیەوە، دان یورجنسن كۆمسیاری كاروباری وزە لە یەكێتیی ئەوروپا لە دیدارێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز وتی: یەكێتیی ئەوروپا لێكۆڵینەوە لەهەموو ئەگەرەكان دەكات لەوانە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی سووتەمەنی و ڕاكێشانی بڕی زیاتری نەوتی یەدەگ وەك ئامادەكاریی بۆ شۆكی ئەو قەیرانی وزەیەی دروست بووە.
وتیشی: ئەو قەیرانی سووتەمەنییە درێژخایەن دەبێت و نرخەكانی وزە بۆ ماوەیەكی زۆر دوور و درێژ بە بەرزی دەمێنێتەوە و بۆ هەندێك بەرهەم پێشبینی دەكەن دۆخەكە لە چەند هەفتەی داهاتوو زۆر خراپتر بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرەتا