30/05/2026 270 جار خوێنراوەتەوە

كۆشكی سپی: لەگەڵ ئێران ڕێككەوتنێك دەكەین كە لە بەرژەوەندی ئەمریكادا بێت

پەیام

كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت: سەرۆك ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدات، كە بۆ بەرژەوەندی ئەمریكا باش بێت و ڕەچاوی هێڵی سووری وڵاتەكەی بكات.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی لەسەر زاری بەرپرسێكی ئەمریكی لە كۆشكی سپییەوە بڵاوی كردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕێككەوتنێكی لەگەڵ ئێران دەكات، كە  بە سوودی ئەمریكا بێت و ڕەچاوی هێڵە سوورەكانیشی بكات.

بەرپرسەكەی كۆشكی سپی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، لە وەڵامی ئەو كۆبوونەوەیەی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، كە شەوی ڕابردوو بە سەرۆكایەتی ترەمپ بەڕێوە چوو و پرسی ئێرانی تێدا تاوتوێ كرا، وای وت و زیاتریشی ئاماژە پێ نەكرد.

بەرپرسەكەی كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەش كرد، كە ناكرێت هەرگیز ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

ڕۆژی ڕابردوو دوابەدوای كۆبوونەوەكەی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كە دوو كاتژمێری خایاند، ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەسەر زاری ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكاوە بڵاوی كردەوە، كە ترەمپ لە كۆبوونەوەكەدا هیچ بڕیارێكی كۆتایی لەبارەی گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران نەداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: ژێرخانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خاپوور ده‌كه‌ین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوەیەکگرتووەکان: مەترسی مرۆیی لە سوودان گەیشتوەتە بەرزترین ئاست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا چه‌ندین پاڵاوگه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ناو خاكی ڕووسیا و ده‌ریای ئازۆف بۆردومان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گراهام یه‌كێك بوو له‌ مه‌زنترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا ناسیومن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ ئه‌نجام بده‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا دوو به‌نده‌ری ئۆكرانیای بۆردومان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیندزی گراهام، سیناتۆری دياری کۆمارییەکان کۆچی دوایی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ١٠ قوربانی دیکەی کۆمەڵکوژییەکەی سرێبرێنیسا بە خاک دەسپێردرێن

سەرەتا