29/08/2026 345 جار خوێنراوەتەوە

عامرى: یاسای حەشدی شەعبی پەسەنددەکەین و سەرۆکوەزیرانیش پاڵپشتێتى

پەیام 

هادی عامری ڕایگەیاند یاسای حەشدی شەعبی پەسەند دەكەن و سەرۆكوەزیرانیش پشتگیری لەم هەنگاوە دەكات.

هادی عامری، سكرتێری گشتی ڕێكخراوی بەدر، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆك عەشیرەتە عێراقییەكان ئاشكرای كرد كە دەستیان بە ڕێكارەكانی پەسەندكردنی یاسای حەشدی شەعبی كردووە. 

عامری ئاماژەی بەوە كرد كە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق قسەی كردووە و ئەویش هاوڕایە لەسەر ئەم بڕیارە. 

ناوبراو بەرگری لە گروپەكانی بەرگری كرد و بە پارێزەری ڕاستەقینەی سەروەری عێراق لە دژی داعش و داگیركەران ناوی بردن.

ئەم هەوڵە نوێیە لە كاتێكدایە كە پێشتر لە ئازاری 2025دا، پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی حەشد لە پەرلەمان كێشرایەوە بۆ ڕێگریكردن لە ململانێ سیاسییەكان و ناڕەزایەتییەكانی ئەمریكا، كە ببووە هۆی پەككەوتنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان. 

ئێستا لایەنە شیعەكان دەیانەوێت بەم یاسایە پێگەی هێزەكانی حەشد بە فەرمی وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگری دەوڵەت جێگیر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    بەتۆمەتی دزینی پارە و 80 بتڵی غاز دوو كەس لە سەڵاحەددین دەستگیركران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی هەفتەی داهاتوو سەردانی لوبنان و سووریا دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئێران بۆ ناوچەكانی باشووری عێراق دەگوازرێنەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، بانكی ناوەندیی مامەڵەی لەگەڵ بانكی گەشەپێدان قەدەغەكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ ئێران داخست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە، کوەیت و عێراق هێڵێکی کۆنی گواستنەوەی نەوت نۆژەن دەکەنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وێڕای ڕەخنەكان، كۆشكی سپی پشتیوانیی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق نوێكردەوە

سەرەتا