فاروق عهلی
10/11/2025
50 جار خوێنراوەتەوە
الاقربون أولی بالمعروف
ئەوەی سەرەوە نەئایەتی قورئانە نەفەرمودەی پێغەمبەری خودایە( درودی خودای لەسەر)، بەڵام ماناکەی لەگەڵ کاکڵەی فەرمایشتەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا یەک دەگرێتەوە.
ئێمەی مسوڵمانی کورد لەهەرکوێ مسوڵمانێک بووبێ خۆمان بەبرای زانیوە، بەسەرکەوتنی خۆشحاڵبووین بەشکستی نیگەران، ئەوەشمان بە ئەرکێکی شەرعی زانیوەو پەیڕەومان کردوە، ئەودەمەی مسوڵمانانی (ئەفغانستان، چیچان، ڕوەندا، فەلستین .. هتد) سەردەکەون شادی دەگێڕین خۆشحاڵ دەبین، هەرکاتێک مسوڵمانێک لەهەرگۆشەوکەنارێکی دنیا توشی ئازارو ناڕەحەتی دەبێ، ئازار دەکێشین، دوعایان بۆ دەکەین، بەهەرهۆکارێک دەستەبەر ببێ هەوڵی سەرخستنیان دەدەین.
نزیکترین کات ئەو هاوکاری و پشتیوانیەیە کە زۆربەی هەرەزۆری مسوڵمانان لە دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ دانیشتوانی غەززە ئەنجامیان دەدا، ڕکابەریمان دەکرد چۆن زۆرترین هاوکاری بکەین، ئەمەشمان بە ئەرکێکی ئاینی و مافی برایەتی زانیوە، ئەگەر ئەمە بۆ مسوڵمانانێک کە هاوزمان و هاو نەتەوەو هاونیشتمان نەبوون بە ئەرکی سەرشانمان زانی بێ، ئەی مسوڵمانانێک کە هاوزمان و هاونیشتمانتن لە بەرامبەریان چ ئەرکێک دەکەوێتە سەرشانت.
دەتەوێ بەشێک بی لەسەرخستنیان یان ئاواتی شکستیان بۆ دەخوازی؟
لە ئێستادا لەعێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێ، کەسانێک لەکێبرکێکەدا بەشدارن کە شانازی بەمسوڵمانێتیانەوە دەکەن، خەمیان خەمی خەڵکە، دەیانەوێ ناسنامەی مسوڵمانیەتی گەلی کورد بسەلمێنن، پابەندیان بەئیسلامەوە تەنها قسەو گوتاری بێ ناوەرۆک نیە، ئامادەن لەپێناوی دا قوربانی بدەن.
تۆی مسوڵمان پشتیوانیان دەبیت و سەریان دەخەی یان تەنها تەماشاکار دەبی یان دژیان دەبی؟ کامەیان لە گەڵ بیروباوەڕی مسوڵمانیەتیدا یەک دەگرێتەوە، هەرئەو بیروباوەڕەی پاڵنەرە هاوخەمی مسوڵمانێکی دوور بی و هەوڵی سەرخستنی بدەی، پێویستە پاڵنەریشبێ بۆ مسوڵمانە هاوزمان و هاونیشتمانەکەت.
من باوەڕم وایە خەباتی ئێستا بۆبەشداری لەهەڵبژاردن و شانازیکردن بەمسوڵمانیەتیەوەو سەرخستنیان بەهەمان ئەوخەباتە دەزانم لەسەردەمی شاخ ئەنجاممان داوە تەنها میکانیزمەکان گۆڕاون.
براو خوشکی مسوڵمانم لەسەرکەوتن دەوترێ ئیسلامیەکان لەهەڵکشاندان، لەشکست پێچەوانەکەی دەوترێ ئیسلامیەکان شکستیان هێنا.
وەرەبرای مسوڵمانم دەست بارم لەگەڵ بگرە، پشتیوانم بە، سەرم خە، لەسەرکەوتن منەتم لەسەر بکە، پێکەوە ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین باشترە تا تاڵاوی شکست بچێژین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی فاروق عهلی