فاروق عه‌لی
27/10/2019
514 جار خوێنراوەتەوە
کوشتنی به‌غدادی کۆتایی درامایه‌کی خوێناوی درێژخایه‌ن
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا رایانگه‌یاند له چالاکییه‌کی سه‌ربازیدا سه‌رۆکی رێکخراوی داعش کوژراوه، به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی ماوه‌یه‌کی زۆره به‌غدادی له‌ژێر چاودێریدایه، ئه‌گه‌رچی به‌غدادی به وریایی و حه‌زه‌ره‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه‌و ئامێره‌کانی گه‌یاندنی به‌کارنه‌هێناوه، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی به‌رپرسه ئه‌مریکییه‌کان دواجار به‌غدادی کرایه ئامانج و کۆتایی به یارییه‌ک هێنرا، که پێنج ساڵی خایاندوو هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی بوونه قوربانیی.
وه‌ک هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن به‌غدادی له ژێرچاودێریی به‌رده‌وامی ئه‌مریکییه‌کاندا بووه‌و له‌پاش پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که، ترسیان هه‌بووه له‌شوێنپێ و ونکردنی به‌غدادی، بۆیه به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریکا، داوایان له‌ترامپ کردوه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان ده‌رباز بن سه‌رانی رێکخراوی داعش له‌ناو ببرێن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌گه‌ر پێشتر به‌غدادی له‌ژێر چاودێری ئه‌مریکییه‌کاندا بووه، بۆچی هه‌وڵی ده‌ستگیرکردن یان کوشتنی نه‌دراوه، له‌م کاته‌دا نه‌بێ که بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که که‌م بووه‌ته‌وه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه پێشتر به‌رپرسانی سه‌ربازی و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا، ده‌یانوت به‌غدادی له قوڵایی سه‌دان کیلۆمه‌تری سنووره‌کانی نێوان عێراق و سوریادایه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌کان، ئێستا به‌غدادی له‌ناوچه‌یه‌کی پارێزگای ئیدلب کوژراوه، که هێزه نه‌یاره‌کانی به‌غدادی تێیدا باڵاده‌ستن وه‌ک (هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام)، که پێشتر به (جبهة النصرة) ناسراوبوون و سه‌ر به‌ڕێکخراوی القاعده بوون و له‌گه‌ڵ داعش نه‌یاری یه‌کدی بوون..
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌کانی ئه‌مریکا، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن له ماوه‌ی ڕابردوودا، سه‌دان که‌س له ئه‌ندامانی رێکخراوی داعش خۆیانیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی شام کردووه و بوونه‌ته ئه‌ندامی ئه‌م ده‌سته‌یه‌و هه‌رئه‌مانه‌ش به‌غدادیان داڵده داوه له‌ناوچه‌کانی ئیدلب، (پێده‌چێت خۆڕاده‌ستکردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش به‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی شام، به‌پلان بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌ناگایه‌ک دروستبکه‌ن و له‌کاتی نائاسایی دا به‌غدادی په‌نای بۆ به‌رێت). هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تادا سه‌رهه‌ڵدانی به‌غدادی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، به‌هه‌مانشێوه کات و شوێنی کوشتنه‌که‌شی جێگای پرسیاره‌و زۆر ئه‌گه‌ر هه‌ڵده‌گرێت.
له هێرشه‌که‌ی کوشتنی به‌غدادی، زۆر لایه‌ن خۆی به‌به‌شدار ده‌زانێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا ده‌ڵێت ئێمه هاوکاری هێزه ئه‌مریکییه‌کانمان کردوه، له پێدانی زانیاری له‌شوێن و جێگای به‌غدادی، به‌رپرسانی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات، به‌هه‌مان شێوه ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌وان زانیاری هه‌واڵگریان داوه‌ته ئه‌مریکیه‌کان، ئه‌مریکیه‌کانیش ده‌ڵێن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا هاوکاری چالاکییه سه‌ربازیه‌که‌ی کردووه.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه به‌غدادی له هه‌رکوێ کوژرابێت و هه‌رچۆن کوژرابێت، کۆتایی به چیرۆکێکی ته‌مسیلی هات، که‌زنجیره‌ی یه‌که‌می له ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٤ له‌موسڵه‌وه ده‌ستیپێکردو له ٢٠١٩/١٠/٢٧ له ئیدلیب کۆتایی هات، ده‌رهێنه‌ری یه‌که‌می ئیداره‌ی ئۆباما بوو، به‌ڵام ترامپ بوو به پاڵه‌وانی دراماکه‌و کۆتایی پێهێنا..
چاوه‌ڕوانی درامایه‌کی نوێ ده‌که‌ین، له جه‌سته‌ی ئومه‌تی ئیسلام سه‌رهه‌ڵبدات، که ئه‌کته‌ره‌کانی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕوتی ناوچه‌که بێت و سیناریۆو ده‌رهێنانی وه‌ک هه‌میشه ئه‌مریکیه‌کان بێت …
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی فاروق عه‌لی