یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی
31/03/2026
35 جار خوێنراوەتەوە
ئایا حاڵی خوێندكار (خوێندنگه - زانكۆ) له‌هه‌موو دونیا ئاوایه
ئه‌م چه‌ند
ڕۆژه به‌رده‌وام بیر له‌م بێزاریه‌ی به‌شێكی زۆر له خوێندكاران له خوێندن و
چواردیواری خوێندنگه و زانكۆكان ده‌كه‌مه‌وه، بێزاریه‌ك بگاته ڕاده‌ی خواستی
خوێندكار به به‌رده‌وامی شه‌ڕ و كوشتار و زریان و لافاو و بایكۆت و خۆپیشاندان،
ته‌نها بۆ خاتری ئه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه و زانكۆكان نه‌كرێنه‌وه؟! و له ماڵه‌وه
مژوڵی ئایپاد و مۆبایله‌كه‌ی بێت و كات بكوژێت ! به ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك له
خوێندكاران به بڕیاری وه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن شاگه‌شكه ببن و له‌سه‌ر خوێندنگه‌كانیان
لۆكه‌یشنی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكیی دابنێن !! تا به‌شكو درۆنێكی وێڵی به‌ربكه‌وێت
!!
ڕاسته
له ڕووی ده‌روونیه‌وه هه‌میشه خوێندن و دانیشتن له‌سه‌ر كورسی خوێندن جۆرێك له
به‌ستنه‌وه و پاپه‌ند بوونی تێدایه و مرۆڤ به سروشتی ئاره‌زوی ئازاد بوون و
(ناپابه‌ندبوون)ی تێدایه، ڕاسته له‌سه‌رده‌می ئێمه‌شدا ڕه‌نگه سایكۆلۆجیه‌تی
بێزاریی له خوێندن له ناخماندا هه‌بوو بێت و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئاواتی
زیادبوونی پشووه‌كانمان كردبێت، به‌ڵام بابه‌ته‌كه هه‌مووی ئه‌وه نییه و
بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵتر و چڕتری ده‌وێت، به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه زۆر
شت بۆ خوێندكار فه‌راهه‌م كراوه، له هۆڵی خوێندن و گه‌یاندن و خوێندنی تایبه‌ت و
قه‌ده‌غه‌كردنی لێدانی قوتابی و ئامێری فێركردنی نوێ و په‌رتوكی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ و
زۆر شتی تر.
دیاره هه‌ردوو
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای هه‌رێم ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به به‌رده‌وامی
سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه و گۆڕانكارین له هه‌موو شت: پڕۆگرام، ڕاهێنانی
مامۆستا، كتێبه‌كانی مه‌نهه‌جی خوێندن، خوێندكار بكرێته سه‌نته‌ر، سیستمی
فێركردن، به‌دیجیتاڵكردن، سیستمی ئه‌وروپیی و كۆری و به‌ریتانیی ... ، به كورتی و
به كوردی هه‌مووی بۆ خاتری ئه‌وه‌ی خوێندكار له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی خوێندن ئاشت بكه‌نه‌وه
و ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندیی و زانكۆیی دروست ببێت،
ژینگه‌یه‌ك تێیدا خوێندكار ئاره‌زووی خوێندن و فێربوون و گه‌ڕانی زانستیی بۆ دروست
بێت، ژینگه‌یه‌ك كه تێیدا مامۆستا و خوێندكار ببنه هاوڕێ و پێكه‌وه په‌ره به
ڕه‌وتی زانست و زانیاریی بده‌ن، ژینگه‌یه‌ك كه سه‌رجه‌م سێكته‌ره ئیداریی و
زانستیی و داراییه‌كان بچنه خزمه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن، به‌ڵام ده‌رئه‌نجام
ئه‌وه‌یه كه بینیمان و ده‌یبنین، بێزاریه‌كی قووڵی به‌شێكی زۆر له خوێندكاران
له ژینگه‌ی خوێندن، به‌جۆرێك ئاماری ترسناك بۆ وازهێنان له خوێندن له سه‌رتاسه‌ری
هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و خوێندكار نه‌ك رۆژێك و دوو ڕۆژ به‌ڵكو تا چه‌ند
مانگێكی دیكه‌ش چواردیواری خوێندنگه و زانكۆكه‌ی نه‌بینێت تامه‌زرۆیی بۆ دروست
نابێت و ڕه‌نگه بیری كورسی خوێندن و مامۆستا و هاوڕێكانی ناكات ؟!
ئه‌مه
به‌ڕاستی دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار و خه‌مهێنه‌ره و ڕه‌نگه هزر و خه‌یاڵی زۆرێك
له ئێوه‌شی داگیر كردبێت و مافی خۆمانه ئه‌م پرسیاره سادانه بكه‌ین:
باشه تۆ بڵێی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م هه‌ساره‌یه حاڵی په‌یوه‌ندیی نێوان خوێندكار و ژینگه‌ی خوێندن به‌م شێوه‌یه بێت و به داخستنی ده‌رگای خوێندنگه و زانكۆكان خه‌نده به‌ری لێو‌ی خوێندكاران بگرێت ؟!
داخۆ چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار ئاشت بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی خوێندن و فێربوون و ئاره‌زووی گه‌ڕان و خوێندن له ناخیدا بچێنرێت، به جۆرێك خۆی حه‌ز به خوێندنبكات، نه‌ك به زۆره ملێ و ناچار كردن؟!
ئایا ئه‌و هه‌موو پرۆسه‌ی ڕیفۆرم و گۆڕانكاریانه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت (خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده) له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ئه‌نجامیاندا، چی به‌چی كرد؟ ئایا توانی پرۆسه‌كه هه‌م له شێواز و هه‌م له ناوه‌ڕۆكدا بگۆڕێت؟ یان ته‌نها شێواز و شكڵه‌كه گۆڕا و كرۆك و ڕۆحی پرۆسه‌كه هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه؟
ئه‌مانه
و چه‌ندین پرسیاری تر ڕه‌نگه له هزرو خه‌یاڵی هه‌ریه‌كه له ئێمه و ئێوه‌دا
بێت و بچێت و به‌شوێن وه‌ڵامه‌كه‌یدا بگه‌ڕێین و به‌رده‌وام ناخمان ده‌هه‌ژێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی