یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی
22/04/2020
516 جار خوێنراوەتەوە
له ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوریدا، گه‌شبین بین یا ره‌شبین؟
22/4 ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیە، وەک دیارە ئەم یادەش دەبێتە یەکێک لە
قوربانیەکانی په‌تای (کۆرۆنا) و میدیاکارانی
کوردستان و چاودێرانی بواری میدیا ناتوانن وەک پێویست یاده‌كه زیندوو رابگرن و
چالاکی جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ن، ئەوەی له‌م یادەدا پێویستە بیڵێین چەند خاڵێکە :
یەکەم: بەندە، جیاواز لە هەندێک لە هاوڕێیانی رۆژنامەنوس
و بەشێک لە پسپۆڕانی بواری میدیا گەشبینم بە بارودۆخی میدیای کوردی، گەشبینی بەو
مانایە نا کە خەوشەکان نابینم و پێموابێت وەزعەکە زۆر باشە و له لوتكه نزیك بووینه‌ته‌وه،
گەشبینیەکەم لە ڕوانگەی بەراوردکاریە بە چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك پێشتر، به جۆری
موعالەجەی میدیاییانە كه له هه‌ندێك سێكته‌ر گۆرانكاری نه‌وعی به‌سه‌ردا هاتووه،
لە ژمارەی کەناڵ و رۆژنامەنووسانه، لە ژمارەی پسپۆرانی ئەکادیمیی بواری میدیایه، لە ژماره‌ی رۆژنامه‌نوسان و بەشەکانی
میدیا لە زانکۆکانه، لە دەرکەوتنی هەندێک رەمز و سیمبولی میدیاییه، لە تەقەدان لە
دەرگای هەندێک بابەتی میدیایی نێودەوڵەتیه، لە دەرکەوتنی هەندێک رۆژنامەنوسی ژنه.....
دیارە لە زۆر شوێن باسی قەیران و کێشەکانی میدیای کوردیمان کردوە و ئه‌گه‌ر ئه‌م
به‌روارده بگوازینه‌وه بۆ ره‌وشی میدیا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك توركیا و ئێران
و قه‌ته‌ر، ئه‌وا له سه‌ر ئاستی جیهان هێشتا له نهۆمه‌كانی خواره‌وه‌ی ساختمانی
كاری میدیایداین، به‌ڵام لەم یادەدا پێم باش بوو به‌م گەشبینیە دەستپێبكهم.
دووەم: ئەم چەند ساڵەی دوایی ساڵانی خۆسەلماندنی
(میدیای نوێ و هاوڵاتی رۆژنامەنوس و تۆرە کۆمەڵایەتیەیەکان) بوو، زیاد لە نیوەی
دانیشتوانی ئەم هەسارەیە خزاونەتە نێو ئەم جیهانە و بە واقیعی حاڵ بوونەتە رۆژنامەنوس
و کاری میدیایی دەکەن، هەندێک لە پسپۆڕانی بواری میدیا و چاودێرانی بواری میدیایی
بە گومانەوە لەم دیاردەیە دەروانن، تا رادەی دژایەتی کردن، پێموابێت ئەم شەڕە شەرێکی
بێمانایە و هەق وایە بە ڕۆحێکی تر مامەڵە لەگەڵ ئەم دیاردە جیهانیه‌دا بکەین و مافی
ئەوە بەم هاوڵاتیانە بدەین کە (کارێکی میدیایی) دەکەن، واتە ئەمانه دەکرێت ناوی رۆژنامەنوسیان
لێ نەنێین و دەشکرێت ئەندامی سەندیکا رۆژنامەییەکان نەبن و دەشکرێت رەخنەی توند و
زانستیانه ئاراستەی شێوازی کاركردنیان بکەین، بەڵام تەنها ئەوەندە به‌وه‌نده قایل
بین كه ئەمانە (کارێکی میدیایی دەکەن)، بەڵام رۆژنامەنوس و میدیاکار نین، جگە لەوە
ئەمانیش وەک میدیاکاران پێویستە بەردەوام پرنسیب و ئەخلاقیاتی کاری میدیاییان وەبیر
بهێنرێتەوه، و ته‌نها ئه‌وه ده‌بێته زامنی رێكخستنی ئه‌م بواره میدیاییه هه‌ستیاره.
سێهەم : بە داخەوە تا ئێستەش جۆرێک لە دابڕان و
جودایی لە نێوان رۆژنامەنوسان و پسپۆرانی بواری ئەکادیمیی بۆ تێڕوانین بۆ کاری میدیایی
هەیە، هەندێک لە رۆژنامەنوسان بە حوکمی دەرکەوتنیان لە شاشە یان لە کایە میدیاییە
جیاوازەکانی دیکەی كاری میدیایی نایانەوێت دان بە بواری ئەکادیمی و پسپۆرانی میدیایی
بنێن، تا ڕادەی فهراموشكردنیان و بە کەم سەیر کردن ! لە بەرامبەردا هەمان تێروانین
لەلای بەشێک لە پسپۆڕانی میدیایی هەیە و هەندێك جار زۆر بە نێگەتیڤ و رەشبینی باس لە رەوشی میدیایی و هەندێک لە میدیاکارە دیارەکان
دەکەن، لە راستیدا ئەم جیاوازی و ململانێیە هیچ بنەمایەکی زانستیان نیە، و پێویسته
هه‌موان دان به‌وه‌دا بنێن كه كایه‌ی میدیایی زۆر لەوە فراوانترە لایەنێک بۆ خۆی
قۆرخی بکات و ئه‌وانی دی لێ بێبه‌ش بكات، میدیا هەم کاری پراکتیکی و کاری سەر شاشە
و رۆژنامە و کەناڵە میدیاییەکانە، هەم بواری مەعریفی و ئەکادیمیە، هەم بوەتە بوارێکی
بەرفراوانتر کە خۆی لە هاوڵاتی رۆژنامه‌نوس و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا دەبینێتەوە..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی