یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی
27/08/2022
140 جار خوێنراوەتەوە
غروری ده‌سه‌ڵاتدارێتیی و ژیان له هه‌ساره‌كه‌ی تردا
(غرور)و (خۆبه‌شتزانین) خه‌سڵه‌تێكی سایكۆلۆجی
نێگه‌تیڤی مرۆڤانه‌یه‌و هه‌ندێكجار ده‌بێته (نه‌خۆشی)هك و چاره‌سه‌ری ئاسان نابێت،
جیاوازیی ئه‌م (نه‌خۆشی)ه له نه‌خۆشییه‌كانی تر ئه‌وه‌یه، (نه‌خۆشه)كه هه‌ست
ناكات كه (نه‌خۆشه) و ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ی كه له توانای (ده‌سه‌ڵات – دارایی
– جوانیی – زانستیی – ئاینیی - حزبیی) بۆ دروست ده‌بێت، له‌بیری ده‌باته‌وه كه
ئه‌و (نه‌خۆش)ێكه و پێویستی به چاره‌سه‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆس و پهتایهكهو پێویستی
به بنه‌بڕكردن و قه‌ڵاچۆكردنه.
ئه‌م خه‌سڵه‌تی
(خۆبه‌شتزانین)ه و نه‌بینینی ئه‌وانی تر و به‌كه‌م سه‌یركردنی كه‌سانی تر، زۆر
جار به‌رۆكی خه‌ڵكانی ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه كه به وڵاتانی دواكه‌وتوو
ناوزه‌د ده‌كرێن و به‌شێكی زۆری خۆی له گروپی حوكمران و كاربه‌ده‌ستانی وڵات‌دا ده‌بینێته‌وه،
دواتر شۆر ده‌بێته‌وه بۆ كه‌سانی ده‌وربه‌رو ده‌ست و دایهرهیان، كه دوور نییه
ئه‌و كه‌سه نووسه‌ر و رۆشنبیرێك بێت، یاخود كه‌سێكی ئه‌كادیمیی و ته‌نانه‌ت مامۆستایه‌كی
ئاینییش بێت، هه‌ندێك جار ره‌نگه بگاته پاسه‌وان و چێشتلێنه‌رو ده‌رگاوانی به‌ر
دهرگاكانیشیان.
ئه‌وانه‌ی كه
له (پڕێك ده‌بنه كوڕێك)و چاویان ده‌كه‌نه‌وه له ناو كۆشكه‌كانی حوكمڕانیی و دهسهڵاتدارێتدان،
ده‌بینێت باپیر و باوك و مام و ئامۆزا‌و پورزاكانیان به بێ تونێڵی تاقیكردنه‌وه‌و
بوونی ئه‌زموونی حوكمداریی و شاره‌زایی له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا كه‌سی یه‌كه‌من،
ده‌بینێت هه‌ریه‌كه‌و پۆستێكی هه‌ستیاریی سیاسی‌یان گرتوه‌ته ده‌ست و فه‌رمان ده‌رده‌كه‌ن
و یاسایان بۆ داده‌رێژرێت و ده‌ستووریان بۆ هه‌موار ده‌كرێت و كۆشك و ته‌لاریان بۆ
به‌رز ده‌كرێته‌وه، ده‌بینێت خاوه‌نی كۆمپانیا و بزنسی تایبه‌ت به خۆیانن و سه‌رانه
سه‌ندن و پشكی كۆمپانیاكان ده‌بیته بنه‌ما و نه‌ریتی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونیان، ده‌بینێت
سوپایه‌ك له كه‌سانی ده‌روون نزم و ماستاوچیی خه‌ریكی پرۆسه‌ی گهوجاندنن و له رێگه‌ی
كه‌ناڵه‌كانی میدیاوه خه‌ریكی جوانكردن و میكیاج كردنی به‌رده‌وامن، ئه‌و كه‌سه
كه له‌م ژینگه‌یه‌دا باڵا ده‌كات و گه‌وره ده‌بێت، ئه‌م بارودۆخ و حاڵه‌ته نه‌شازه‌ی
لێ ده‌بێته (ئه‌سڵ) و هه‌مان سایكۆلۆجیه‌تی (غرور) و (خۆبه‌شتزانین) ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه،
ئیدی ره‌نگه نه‌توانێت ده‌ستبه‌ردای بێت.
كێشه‌ی ئه‌م (خۆبه‌شتزانه
- نه‌خۆشه) ئه‌وه‌یه، كه به ئاسته‌م گوێی له ده‌نگی ناڕه‌زایی ئه‌وانی تره و
چاوه‌كانی ناتوانێت موعانات و خه‌مه‌كانی ده‌ورووبه‌ری خۆی ببینێت، ناتوانێت له‌وه
بگات كه ژینگه‌یه‌كی تر هه‌یه جیاواز له‌و ژینگه‌یه‌ی ئه‌وی تێدا گه‌وره بووه
و كه‌سانێك هه‌ن كه ساده‌ترین پێداویستییه‌كانی ژیانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر نابێت گیرفان
و گه‌ده‌یان خاڵیه و مێشكیان ته‌نها لای ئه‌وه‌یه چۆن وڵات بهجێبهێڵن، هه‌ربۆیه
زۆر به‌ساده‌یی و ره‌نگه (راستگۆ)ش بێت دێته سه‌ر شاشه و به‌و خه‌ڵكه ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌راستی نان و ئاوتان ده‌ست ناكه‌وێت (كه گومان ده‌كه‌م ده‌ستان نه‌كه‌وێت!)
پێشنیاری كێك و شیرتان بۆ ده‌كه‌م!
هه‌ربۆیه به تێپه‌ڕبوونی
كات دوو جۆر ژینگه و دوو جۆر هه‌ساره‌ی گریمانه‌یی له وڵات‌دا دروست ده‌بێت، هه‌ساره‌ی
ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه و كاربه‌ده‌ستدانی نزیك له ده‌سه‌ڵات، كه یان نایانه‌وێت یاخود
ناتوانن له موعاناتی خه‌ڵكیی بگه‌ن و سه‌رقاڵی (ئاوادانكردنه‌وه)ی هه‌ساره‌كه‌ی
خۆیانن و (غرور)هكه به‌ری چاویان ده‌گرێت و ته‌نها و ته‌نها رووبار و گرد و خاك
و زه‌مینی هه‌ساره‌كه‌ی خۆیان ده‌بینن، هه‌ساره‌یه‌كی تریش كه ده‌بێته شوێنی ژیان
و گوزه‌رانی ناچاریانه‌ی خه‌ڵكه ستهمدیدهكهو له ناو خۆیاندا خه‌ریكی هات و
هاوار و ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی و گله‌یی كردنن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌مان له (هه‌ساره‌یه‌ك)و
گروپی حوكمران و (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی)ش له (هه‌ساره‌یه‌ك)ی تر، كێشه‌ی دروستبوونی
ئه‌م دوو جۆره له (هه‌ساره) ئه‌وه‌یه دانیشتوانی هه‌ساره‌ی دووه‌م به ناچاریی
هه‌میشه ئاتاجی تهقهدانن له ده‌رگای (هه‌ساره)ی یه‌كه‌م و داواكاریه‌كانی به
ناچاریانه ده‌بێ بگه‌یه‌ننه ئه‌وێ، له كاتێكدا ئه‌و (هه‌ساره)یه‌ی تر نه ده‌رگای
تهقهلێدانی دیاره‌و نه دهرگهوانێك هه‌یه ئه‌ركی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه‌ی
پێ سپێررا بێت !
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی