به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
29/08/2019
729 جار خوێنراوەتەوە
كه‌رتى نه‌وتى كوردستان له‌به‌رده‌م سكاڵاكانى كۆمپانیاكان و دادگاى فیدراڵى دا
لێكه‌وته ئابورى و یاسایی و
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كان
له‌م دوو مانگه‌دا یه‌كێكه له قورسترین تاقیكردنه‌وه‌كانى به‌رده‌م حكومڕانى
كوردى، ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم كه‌وتۆته به‌رده‌م سێ جۆر له سكاڵا:
یه‌كه‌م: سكاڵاى وه‌زاره‌تى نه‌وتى
عێراق له‌سه‌ر توركیا له داگاى نێوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى -ICA ڕوونتر له ژوورى بازرگانى پاریس، ئه‌مه ڕێكخراوێكه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى
ناكۆكیه بازرگانیه‌كان. سكاڵاكه له‌ساڵى 2014 تۆماركراوه‌و بنه‌ماكه‌ى ئه‌وه‌یه
حكومه‌تى عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه په‌یوه‌ست به‌هێڵى كه‌ركوك-جه‌یهان،
كه‌چى توركیا چووه هێلێكى تر‌ى كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان...ئه‌مه‌ش
پێشێلى ئه‌و دێڵه‌یه كردویانه. لێره‌دا ئه‌گه‌ر توركیا بدۆڕیت به عێراق ئه وا
هه‌رێم زیان ئه‌كات و هێڵى ووزه‌ى كوردستان نامێنێت، ئه‌گه‌ر عێراقیش بدۆڕێت ئه‌وا
هه‌رێم و هێڵى ووزه‌كه‌ى ئه‌بێته بارمته لاى توركیا و ده‌ستوه‌ردانه‌كانى زیاتر
ئه‌بێت!
دووه‌م:
سكاڵاى دیناسیتى پیترۆلیوم، ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ له خودى ئاشتى هه‌ورامى كراوه، به‌ڵام
ئاشتى هه‌ورامى ئه‌توانێت به یاساى ژماره 22 ى ساڵى 2007 ى تایبه‌ت به یاساى نه‌وت
و گازى هه‌رێم به پێى مادده‌ى 30 به‌رگرى له خۆى بكات.
سێهه‌م:
سكاڵاى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر هه‌رێم، ئه‌مه‌شیان چه‌ند ساڵه هه‌یه، به‌ڵام
هه‌رێم نوێنه‌رى ئاماده نه ئه‌بو له دادگاكه، بۆیه پرۆسه‌كه مه‌جراى قانونى
خۆى وه‌رنه ئه‌گرت. به‌ڵام دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه
هه‌رێم بڕیارى دا نوێنه‌رى ئاماده بێت.
ڕه‌هه‌نده
جیپۆڵه‌تیكى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ى ئه‌م پرسه له لایه‌نه یاسایی و ئابورییه‌كه‌ى
هه‌ستیارتره. چونكه ڕه‌نگه به هۆى دانوستانى سیاسی پێشوه‌خته‌ى لایه‌نه‌كانه‌وه
چاره‌سه‌رییه‌ك ڕوبدات پێش ئه‌وه‌ى كه‌یسه‌كان ببه‌نه دادگا. به‌ڵام گۆڕینى هێڵى
ووزه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ئاسایشى هه‌رێمایه‌تى و هاوپه‌یمانێتیه‌كانى
ناوچه‌كه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی به‌هرۆز جه‌عفه‌ر