ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی 31/12/2023 242 جار خوێنراوەتەوە

بۆ کاک عەبدولـلەتیف: دیسان راستکردنەوەی هەڵە

سەرۆکی حزبی سەلەفی مەدخەلی
بابەت: دیسان راستکردنەوەی هەڵە
مامۆستا خەلیل ئیبراهیم و کاک دانا دارا و بەندە، لە لیژنەی ئامادەکردنی دەستوری کوردستان  بۆ راپرسی (لیژنە ٢١ کەسیەکە) بووین، (ئایار بۆ ئابی ٢٠١٥)، جارێکیش لە تەلەفزیۆنی ئامۆژگاری هەمان شەکرت  شکاند، کە ئیسلامییەکان هیچ هەڵوێستیان نەبووە سەبارەت بەپێگەی ئیسلام، نازانم تۆ کەی لەخودا دەترسیت، کاتی خۆیشی تەلەفونم بۆکردیت و بۆم ڕاستکردییەوە کە چیمان کردووە، ئەوە بوو داوای لێبوردنت کرد و وتت: زانیاریم نەبووە، بەڵام غرور و لوتبەرزیت وات لێدەکات هەمان بوهتان بکەیتەوە.
ئێمە بەسێ کەس هەرچی هەوڵمان دا کە پێگەی ئیسلام وەک دەستوری عێراق و ڕەشنووسی پێشوی دەستوری هەرێم بێت، ئەوە بوو لەسەر ئەو مادەیە سێ بڕگەمان جێگیر کرد:
١. ئەم دەستورە ڕێز دەگرێت لە ناسنامەی ئیسلامی زۆرینەی گەلی کوردستان.
٢. ڕێزگرتن لەئازادی و پاراستنی شوێنەکانی عیبادەت و پەرستشە ئاینیەکان.
٣. شەریعەتی ئیسلام سەرچاوەی سەرەکی یاسادانانە.
بەڵام بڕگەی چوارەم ڕێکنەکەوتین کە (لایجوز سن ای قانون یتعارض مع ثوابت الشريعة الاسلامية و ثوابت الديمقراطية)
هەرسێ هێزی سەرەکی (پارتی و یەکیتی و گۆڕان) ملیان نەدا بەچەسپاندنی ئەو بڕگەیە، وە تێبینیان هەبوو کە نابێت شەریعەتی ئیسلام سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان بێت، بەڵکو دەبێت یەکێک بێت لەسەرچاوەکانی یاسادانان.
گەر یەک تۆزقاڵ مەردیت و ئازایت ڕەخنە لەوسێ هێزە بگرە بۆ ڕازی نەبوون هاوشێوەی عێراق ئەو بڕگەیە جێگیر بکرێت، نەک وەک پیشەی هەمیشەییت بەربیتە وێزەی ئیسلامیەکان.


ئەبوبەکر هەڵەدنی
ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوری کوردستان بۆڕاپرسی لەخولی چوارەمی پەر لەمانی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا