28/05/2020
466 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری گواستنەوە و گه‌یاندن: کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت سەدا 25 نرخ کەمدەکەنەوە
په‌یام
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی هاووڵاتیان له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی خێرایی و دابه‌زاندنی نرخی ئینته‌رنێت و باجی سه‌ر كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی ده‌داته‌وه.
وەزیری گواستنەوە وگەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌ڵێنیان پێداوین كه نرخی ئینته‌رنێت به رێژه‌ی له 25% كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و خێراییه‌كه‌شی به رێژه‌ی 100% زیاد ده‌كه‌ن.
ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، لەکاتی کەرەنتینەدا بەشێکی کۆمپانیاکان ئۆفەری زۆر باشیان هەبووە و هاوڵاتیان لێی سودمەند بوون.
سەبارەت بە گرانی نرخی کارتی مۆبایلیش، وەزیری گواستنەوە ڕایگەیاند ئەو بابەتە تایبەتە بە حکومەتی عێراق و ئەو پارە زیادەیەی لە کارتی کڕینی کارت وەردەگیرێت دەچێتەوە خەزێنەی حکومەتی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، ئه‌و رێژه‌ی له 20%ـه‌ی وه‌ك باج له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت، بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك بچێته‌وه بۆ به‌غدا، چونكه باجه‌كه له‌سه‌ر شانی هاووڵاتیانی هه‌رێمه و پێویسته داهاته‌كه‌شی بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت و له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان خه‌رج بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە