15 کاتژمێر پێش ئێستا 174 جار خوێنراوەتەوە

عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

پەیام  

د. عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بەتوندی سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەكەن كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان كە هاوشێوەی دەستدرێژییەكانی سەر قەتەرو شوێنەكانی دیكەیە، ئەم دەستدرێژییانەش رەتكراوەن و پێشێلكارییەكی مەترسیدارن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی.

جەختیشیكردووەتەوە، حكومەتی عیراق بەرپرسیارێتی تەواوی لەئەستۆدایە لەبەرامبەر هەر بێدەنگییەك یان كەمتەرخەمییەك سەبارەت بەپێشێلكردنی سەروەریی خاكی وڵاتەكەی، داوا لە حكومەتی عیراق دەكەن رێوشوێنی سیاسی، دیپلۆماسی و ئەمنی راستەقینە بگرێتەبەر بۆ پاراستنی وڵات و هاوڵاتیان.

سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان راشیگەیاندوە: پاڵپشتیكردن لە هەرێمی كوردستان تەنها هەڵوێستێكی سیاسیی ئارەزومەندانە نییە، بەڵكو ئەركێكی نیشتمانییە، چونكە ئاسایشی كوردستان بەشێكە لە ئاسایشی عیراق و هەر هێرشێك بۆ سەر هەرێم بەهێرشكردنە سەر تەواوی دەوڵەتی عێراق هەژمار دەكرێت.

ئەوەشى خستووەتەڕوو "ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هەڵوێستێکی عێراقیی یەکگرتوو و توند هەبێت کە کۆتایی بەم دەستدرێژییانە بهێنێت و سیاسەتی فەڕزکردنی ئەمری واقع ڕەت بکاتەوە و دووپاتی بکاتەوە کە سەروەریی عێراق جێگەی مامەڵە و دانوستان نییە و خوێنی ڕۆڵەکانی و ئاسایشی خاکەکەی هێڵی سوورن".

رۆژى 17ى 7ى 2026  هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەى هەولێر کران و لە ئاسماندا تێکشکێنران، هاوكات ئێران بە شەش موشەك زڕگوێزی بۆردومان كرد و بەهۆیەوە نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدا، هەروەها ناوچەى تاسڵوجە لە سلێمانى و چەند ناوچەیەکى دیکەى هەرێم بۆردومانکرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 29 خولەک پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا