29/08/2020
660 جار خوێنراوەتەوە
بههۆی تاقیكردنهوهكانهوه ھێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە ھەرێم رادەگیرێت
پهیام
بەھۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرەتای مانگی ئەیلوول بۆ ماوەی ١٠ رۆژ رادەگیرێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە، لەسەر فەرمانی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئانۆ جەوھەر و، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە کە لە نووسراوی ژمارە ١٤٧ یان لە ٢٥/٨/٢٠٢٠ ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کردووە، و تیاییدا داوای ھاوکاریکردنیان دەکەن بە راگرتنی خزمەتگوزاری ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناغی دوانزەی بنەڕەتی.
ئاماژە بەوەشکراوە کە بەپێی فەرمانی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، لە رۆژانی یەکی ئەیلوول تا ١٠ی ئەیلوول لە کاتژمێر شەشی بەیانی تا ١٠ی بەیانی رادەگیرێت.
ئەم کردارە بە مەبەستی رێگریکردنە لە حاڵەتی گزیکردن لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و، ھاوکات وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، ئانۆ جەوھەر رەزامەندی لەسەر ئەم داواکارییەی وەزارەتی پەروەردە دەربڕیووە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە، نووسراوێکی ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و گەیاندن کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە