15/03/2021
358 جار خوێنراوەتەوە
چوار بوومەلەرزە قەزای خانەقین- یان هەژاند
پهیام
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند کە چوار بوومەلەرزە بەگوڕەکانی ٤،١ و ٢،٦ و ٣،٦ و ٣،٧ پلە بەپێوەری رێختەر، باشووری رۆژھەڵاتی قەزای خانەقین سەربە پارێزگای دیالە-یان ھەژاندووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە روانگەی بوومەلەرزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، چوار بوومەلەرزە بەگوڕەکانی ٤،١ و ٢،٦ و ٣،٦ و ٣،٧ پلە بەپێوەری رێختەر باشووری رۆژھەڵاتی قەزای خانەقین-یان هەژاندووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دانیشتوانی قەزای خانەقین و دەورووبەری ھەستیان بە بوومەلەرزەکان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددەیی بومهلهرزهكان نەدراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە