09/11/2021
244 جار خوێنراوەتەوە
نەینەوا.. ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە باشووری قەزای شنگال
پهیام
ھێزەکانی حەشدی شەعبی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی پشکنینیان لە ژمارەیەک ناوچەی باشووری قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق ئەنجام دا.
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی فەوجی سێ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا سەربە حەشدی شەعبی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی پشکنینیان لە ژمارەیەک ناوچەی باشووری قەزای شنگال ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، پشکنین و وردبینی بۆ ناوی ئەو خێزانانە کراون کە لە ئاوارەیی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە گوند و ناوچەکانی تەل عاکول، گرعانە، رەزو و گبەت وەھب کە دەکەونە باشووری قەزای شنگال.
باس لەوەشکراوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان، دابینکردنی ئاسایشە بۆ دانیشتوانی قەزای شنگال.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە