08/12/2021
279 جار خوێنراوەتەوە
پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی لە میحوەری گەرمەسێر دەست پێ کرد
په‌یام
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان له گه‌رمه‌سێر و قه‌ره‌ته‌په ده‌ست پێ كرد
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوبه‌شی سوپای عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له هه‌ردوو میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر و قه‌ره‌ته‌په بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی داعش ده‌ست پێ كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م له هه‌ردوو میحوه‌ری یه‌كی گه‌رمه‌سێر و دووی قه‌ره‌ته‌په، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و له‌ناوبردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان، ئۆپه‌راسیۆنێكی كێوماڵكردنیان له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجام دا، كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی بایه‌خپێدراوی ئه‌منی هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی".
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێره‌وه هه‌ریه‌ك له لیواكانی سێ و پێنجی پیاده و له میحوه‌ری دووی قه‌ره‌ته‌په‌وه لیواكانی 17 و نۆی پیاده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی 70 به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرایشی كردووه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ته‌واوه‌تی كیۆماڵی ناوچه‌كه ده‌كرێت و هاتووه "ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه دێت كه پێشتر كراون".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە