25/08/2024
175 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسى فەرەنسا دامەزرێنەری تێلیگرامى لە فڕۆكەخانەى پاریس دەستگیر كرد
پەیام
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیای فەڕەنسی، دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا پاڤێڵ دۆرۆڤ، دامەزرێنەری
ئەپڵیكەیشنی تێلیگرامیان لە فڕۆكەخانەی لۆبۆرژێ لە نزیك پایتەخت پاریس دەستگیر كرد.
كەناڵی "TF1"ی فەڕەنسی بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكان ڕایگەیاند
كە دۆرۆڤ بە فڕۆكەیەكی تایبەت لە ئازەربایجانەوە گەیشتە فڕۆكەخانەی لۆبۆرژێ.
كەناڵەكە ڕوونی كردەوە كە دۆرۆڤ لە شوباتی 2022دا لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی ڕووسیا
دژی ئۆكرانیا وڵاتەكەی بەجێهێشت و لە ئیمارات نیشتەجێ بووە.
میدیای فەڕەنسی ئاماژەی بە بوونی بڕیارێكی دەستگیركردن دژی دۆرۆڤ كرد كە پێشتر
لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەوە دەرچووبوو.
سامانی گشتی پاڤێڵ دۆرۆڤ بە 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت و بە پێی زانیاریەكانیش
هۆكاری دەستگیركردنەكەی بە تۆمەتی هاوكارینەكردنی پۆلیس و قاچاخچێتی مادەی هۆشبەرە،
كە ئەگەر تاوانەكانی بەسەردا ساخ ببێتەوە، 20 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
لەدوای دەستگیركردنی دۆرۆڤ، پشكەكانی دراوی "تۆن" یەر بە ئەپڵیكەیشتنی
تێلیگرام بە ڕێژەی سەدا 20 بەهای خۆی لەدەستدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە