59 خولەک پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: تائێستاش گەمارۆى دەریایی ئەمریكا بەردەوامە
پەیام
ئێران لێدوانی سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەكانی سەر وڵاتەكەی ڕەت دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: تائێستاش بەردەوامە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچەفەڕمی ئێران لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای تایبەت بە هەڵگرتنی ڕێوشوێنە دەریاییەكانی سەر وڵاتەكەی ڕەت كردەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسە ئێرانییەكەی ڕاگەیاند: بە پێچەوانەی ئەوەی ترەمپ ڕایگەیاند، تائێستاش كۆتوبەندە دەریاییەكانی ئەمریكا لە واقیعدا بەردەوامە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كرد كە "هەر لەو چوارچێوەیەدا لە دوای لێدوانەكەی سەرۆكی ئەمریكا كە كەشتییەكانی ئێران ویستوویانە هێڵی گەمارۆكە ببڕن لە لایەن هێزە دەریاییەكانی ئەمریكاوە هۆشدارییان لە تێنەپەڕاندن پێ دراوە".
لە 13ی مانگی ڕابردووە و دوابەدوای شكستی دانوستانەكانیان لە پاكستان، ئەمریكا گەمارۆی هاتن و چوونی كەشتی خستە سەر ئێران تا ئێوارەی دوێنێ، هەینی كە سەۆكی ئەمریكا هەڵگرتنی گەمارۆكەی ڕاگەیاند، بەڵام ئێران ڕەتی دەكاتەوە بڕیارە زارەكییەكەی چووبێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە