10/09/2024
829 جار خوێنراوەتەوە
دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن 16
په‌یام
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ڕێوڕه‌سمێكی ساڵانه‌دا له كالیفۆرنیا په‌رده‌ی له‌سه‌ر مۆبایله نوێیه‌كانی ئایفۆن 16و ئایفۆن 16 پڵه‌س لادا.
كۆمپانیاكه پشتڕاستی كرده‌وه كه كامێرای ئایفۆن 16 به دیزاینێكی نوێی ستوونی دروست كراوه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه مۆبایله‌كه به ره‌نگه‌كانی شینی ده‌ریایی، شینی سه‌وزباو، په‌مه‌یی، سپی و ڕه‌ش به‌رده‌ست ده‌بێت.
ئه‌پڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مۆبایله‌كه پشتگیری تایبه‌تمه‌ندی كۆنترۆڵكردنی كامێرا ده‌كات كه ڕێگه ده‌دات به كۆنترۆڵكردنی كامێراكه له ڕێگه‌ی جووڵه‌كردن له‌سه‌ر مۆبایله‌كه.
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن 16 و 16 پڵه‌س، دوگمه‌ی كردار ده‌توانرێت بۆ چه‌ندین مه‌به‌ست رێك بخرێت وه‌ك چالاككردنی دۆخی فۆكه‌س، كردنه‌وه‌ی كامێرا، چالاككردنی فلاش و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تر، له‌گه‌ڵ چه‌ندین پێشكه‌وتنی دیكه كه له مۆبایله‌كه‌دا كراوه.
هه‌روه‌ها جۆرێكی ئایفۆنه‌كه به بێرگه‌ی یه‌ك تێرابایت خراوه‌ته‌ڕوو، مۆبایله‌كه شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی LTPO OLED ی 6.7 ئینجیی له‌گه‌ڵدایه، كه ڕێژه‌ی نوێبونه‌وه‌ی ده‌گاته 120 هێرتز، هه‌روه‌ها پارێزگارییه‌كی پێشكه‌وتوی Ceramic Shield ی له‌گه‌ڵدایه بۆ پاراستن له خراپبون و شكان، به پڕۆسێسه‌ری Hexa-core A18 Pro دابینكراوه، له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای به‌رهه‌مهێنانی 3nm بۆ كارایی خێرا و كارایی به‌رز، جگه له كامێرای پێشه‌وه‌ی كه 12 مێگاپێكسڵه، سیسته‌می كامێرای دواوه‌شی سێ كامێرایه به ڕونی جیاواز.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە