11/03/2026 270 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانمان بە ئامانجگرتنی توانای ھێزە سەربازییەکانە

په‌یام

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند کە "بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا" لە بەغدا و "بنکەی ئاسمانیی بەلەد" لە پارێزگای سەڵاحەددین، بە تەواوی دوو بنکەی ئاسمانیی سەروەریی عێراقن و نوێنەرایەتی ھیچ ھێزێکی بیانی لەو بنکانە بوونیان نییە و ئاماژەی بەوەشدا کە بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکان لە عێراق، بە ئامانجگرتنی توانای ھێزە سەربازییەکانە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشانەی کردووە کە لە میانی چەند ڕابردوو بە ئاراستەکردنی مووشەک و درۆن کراونەتە سەر  "بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا" لە بەغدا و "بنکەی ئاسمانیی بەلەد" لە پارێزگای سەڵاحەددین.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: " لەبەر ڕۆشنایی ئەو ھێرشە قێزەونانە، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو بنکە ئاسمانییانە، بەتەواوی دوو بنکەی ئاسمانیی سەروەریی عێراقن و لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسان و ھیچ نوێنەرایەتییەکی ھێزی بیانی تێدا نییە ".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە کە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی سەربە ھێزی ئاسمانیی، ھەروەھا ئەفسەر و سەربازانی سوپای عێراق لەو بنکانەدا ھەن کە ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات خستووەتەگەڕ.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەکردەوە، سیستەمی بەرگریی سەربە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکەوتووانە ھێرشی سەر بنکە ئاسمانییەکانیان پووچەڵکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بە توندی ڕووبەڕووی سەرجەم ئەو لایەنانە دەبنەوە کە ھەوڵدەدەن زیان بە ئاسایشی دامەزراوە گرنگەکان و سەقامگیری وڵات بگەیەنن.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: "بەئامانجگرتنی ئەو بنکە ئاسمانییانە، بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی توانای ھێزە سەربازییەکانی عێراقە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ند كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی؛ كاندید ڕاسته‌قینه‌، یان مانۆڕی سیاسیی مالیكی و سودانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی: حکوومەتێک پێکدەهێنین کە وەڵامدەری خواستی ھاووڵاتییان بێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر فەرمانی کرد فەرماندەکانی سەرایا سەلام لە کەربەلا بگۆڕدرێن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ شەشەم جار کۆبوونەوەى شیعەکان بۆ یەكلاكردنەوەی پاڵێوراوی سەرۆكوەزیران دواخرایەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    یەكەمین كاروانی حاجیانی عێراق لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ كەوت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق وەرگرتنی خێزانەكانی نێو كامپی هۆلی بە فەرمی ڕاگرت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    جارێکى دیکە چوارچێوەی هەماهەنگی نەیتوانى کاندیدى سەرۆکوەزیران یەکلابکاتەوە

سەرەتا