وێنه، ئه‌رشیف
07/11/2024
261 جار خوێنراوەتەوە
شاره‌زوور.. ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له منداڵان تووشی سكچون و ڕشانه‌وه بوون
په‌یام
به‌هۆی ناته‌ندروستیی پرۆژه‌ی ئاو و لافاوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی قه‌زای شاره‌زوور ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كران و لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستیی سلێمانیش سه‌ردانی قه‌زاكه‌ی كرد.
ماوه‌ی 48 كاتژمێره، نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له نێوان هاووڵاتیان و به‌تایبه‌ت منداڵان له قه‌زای شاره‌زوور بڵاو بووه‌ته‌وه و قایمقامی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: خراپی و كۆنی تۆڕی ئاوی شاره‌كه و لافاوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هۆكاری بڵاووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ن.
نه‌خۆشییه‌كه له ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی شاره‌كه‌ش بڵاوبووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابی تووشی هه‌مان نه‌خۆشی بوون.
تیمه‌كانی خۆپاراستنی سلێمانیش له شارۆچكه‌كه‌ن و ڕێنمای پێویست به هاوولاتیان و له هۆكاری زیاتری نه‌خۆشییه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە