07/08/2026 2104 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

پەیام 

تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ 4 هەزاری تێپەڕاند و لێكۆڵینەوە لە ئەگەری گۆڕانكاری لە ڤایرۆسەكەدا دەكرێت.

بەڕێوەبەری ناوەندەكانی ئەفریقیا بۆ كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ بۆ یەكەمجار لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەپۆلەكەوە، لە 4 هەزار كەس تێپەڕی. 

جان كاسیا ئاماژەی بەوە كرد كە ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە هەشت هێندە و ڕێژەی گیانلەدەستدانیش شەش هێندە زیاترە بەراورد بە بڵاوبوونەوەكەی ساڵی 2014، كە بە توندترین شەپۆل لە مێژووی كیشوەرەكەدا دادەنرا.

بەهۆی خێرایی بێپێشینەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ئاژانسی تەندروستی ئەفریقیا لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشیان دەست پێكردووە بۆ زانینی ئەوەی ئایا ڤایرۆسەكە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە یان نا. 

لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە تا ئێستا، 4 هەزار تووشبوو تۆمار كراون و زیاتر لە 1800 كەسیش گیانیان لەدەست داوە. 

بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن ئەم جۆرەی ئیبۆلا كە بە "بوند بوجیۆ" ناسراوە، بە شێوەیەكی مەترسیدار و بە خێراییەكی بێپێشینە لە مێژوودا بڵاو دەبێتەوە، ئەمەش وای كردووە وڵاتەكە بكەوێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا