2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە
پەیام
هانتەر بایدن كوڕی جو بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا تێكچوونی باری تەندروستیی باوكی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەی بۆ چەند بەشێكی جەستەی ئاشكرا كرد.
هانتەر بایدن لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەرنامەی "نیوز نایت"ی بی بی سی ڕایگەیاند: شێرپەنجەی پڕۆستات كە جو بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پێوەی دەناڵێنێت، تەشەنەی سەندووە و گەیشتووەتە نێو ئێسكەكانی و شوێنەكانی دیكەی جەستەی.
ناوبراو ئاماژەی دا بەوەی دا "ئەم نەخۆشییە بۆ باوكی زۆر بەئازار و ماندووكەرە، بەڵام ئەو هێشتا وەك كەسێكی بەهێز لەسەر چالاكییەكانی بەردەوامە".
جۆو بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ئایاری 2025، تەنیا چوار مانگ دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی، تووشبوونی بە جۆرێكی مەترسیداری شێرپەنجەی پڕۆستات ڕاگەیاند و دەستی بە وەرگرتنی چارەسەری تیشكی و هۆرمۆنی كرد.
پێشتریش لە ساڵی 2024دا، لە تەمەنی 81 ساڵیدا باری تەندروستیی زۆر لاواز دەركەوت بە تایبەت لە مێزگردە تەلەفزیۆنیەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەر چەندە سوور بوو لەسەر كاندیدبوونی بۆ سەرۆكایەتی وڵات، بەڵام لەژێر فشاری ئەندامانی حزبەكەی لە پێشبڕكێی سەرۆكایەتی كشایەوە و كامالارا هاریس شوێنەكەی گرتەوە، ئەویش لە هەڵبژاردندا بەرانبەر بە تڕەمپ شكستی هێنا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە