3 کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

"مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

پەیام

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە: كە ئایا مێشوولە هەر لە خۆوە و هەڕەمەكی مرۆڤ دەگەزێت، یان قوربانییەكانی بە وردی هەڵدەبژێرێت؟

بەپێی توێژینەوەیەكی هاوبەشی زانایانی سوید و ئەفریقیا و ئەسیوپیا، مێشوولە خاوەنی هەستەوەرێكی زۆر وردە كە لە دووری 10 مەترەوە بەدوای مرۆڤ دەكەوێت. 

زانایان دەڵێن: یەكەم ئاماژە كە مێشوولە پێی ڕادەكێشرێت، گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنە كە لە كاتی هەناسەداندا دەردەچێت، دواتر تێكەڵبوونی ئەم گازە لەگەڵ گەرمیی جەستە و بۆنی تایبەتی پێست وا دەكات هەندێك كەس زیاتر لە كەسانی دیكە ببنە ئامانج!

لەو بارەوە، ڕیكارد ئێگنێل، زانای سویدی ئاماژە بەوە دەكات "مێشوولە تەنها 27 ئاوێتەی بۆنخۆش لەنێو هەزاران پێكهاتەی بۆنی مرۆڤدا دەستنیشان دەكات و بۆ دۆزینەوەی نێچیرەكەی بەكاریان دەهێنێت".

تاقیكردنەوەكە لەسەر 42 ژن و جۆرە مێشوولەیەكی مەترسیدار ئەنجام دراوە كە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون و تای زەرد دەگوازێتەوە، لە بەرەنجامی توێژینەوەكەدا توێژەران ئاشكرایان كرد "ڕەنگی پێست، یان قژ و چاو پەیوەندییان بە ڕاكێشانی مێشوولەوە نییە، بەڵكو هەموو شتێك پەیوەستە بەو پێكهاتە كیمیاییانەی جەستەی هەر مرۆڤێك بە جیاوازی لە كاتی هەناسەدان و ئارەقكردنەوەدا دەریان دەدات".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • پێش 4 هەفتە

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

سەرەتا