02/12/2024 696 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: لە هەوڵداین بۆ كردنەوەی ڕێڕەوێك بۆ دەرچونی كوردانی تەلڕەفعەت و حەلەب

پەیام 

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندووە، هێرشی كتوپڕ و لە ناكاویان لە چەند لایەكەوە لەلایەن میلیشیاكانی نزیك لە توركیاوە كراوەتە سەر و لە هەوڵیشدان بۆ دەستەبەركردنی ڕێڕەوێكی ئارام بۆ دەرچوونی دانیشتوانی تەلڕەفعەت و شەهبا.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس رایگەیاندووە، هەوڵەكانیان خستوەتە گەڕ بۆ دەستەبەركردنی ڕێڕەوێكی ئارام بۆ دانیشتوانی ناوچەكانی تەلڕەفعەت و شەهبا و ناوچەكانی حەلەب، بەڵام بەهۆی پەلامار و بۆردومانی گرووپەكانی نزیك لە داگیركەری توركییەوە هەوڵەكان سەریان نەگرتووە.
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات راشیگەیاندووە، تاكو ئێستا چەند یەكەیەكی هێزەكانیان لە گەڕەكە كوردییەكانی شاری حەلەب ماونەتەوە كەلەلایەن گرووپەكانی نزیك لە داگیركەری توركییەوە گەمارۆدراون، هەوڵەكان بۆ كردنەوەی ڕێڕەوێكی ئارام بۆ دانیشتوانی كوردی ئەو ناوچانەش لە ئارادایە.

لە هەمان كاتدا، وتەبێژی میلیشیاكانی نزیك لەتوركیا رایگەیاندووە، پێشنیاریان بۆ هێزە كوردییەكان كردووە بە خۆیان و چەكەكانیانەوە لە ناوچەكانی حەلەب دەربچن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا