14/12/2024
700 جار خوێنراوەتەوە
كۆنگرێس تیكتۆكی له به‌رنامه‌كانی ئه‌پڵ و گووگڵ قه‌ده‌غه كرد
په‌یام
كۆنگرێسی ئه‌مریكا، كۆمپانیاكانی ئه‌پڵ و گووگڵ
ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه مانگی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاریی ئه‌پی تیكتۆك له
سیستمه‌كانیان بسڕنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به وڵاتی چین، له كۆنگرێسی
ئه‌مریكا و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی دیموكراته‌كان به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای
ئه‌لفابێت-یان ئاگادار كرده‌وه "خۆی بۆ لابردنی ئه‌پی تیكتۆك له كۆگای ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی
ئاماده بكات".
ئه‌و كۆنگرێسمانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه
"كۆمپانیای ئه‌لفابێت كه به كۆمپانیای دایك-ی ئه‌پڵ و گووگڵ داده‌نرێت، ده‌بێت
له 19ی كانوونی یه‌كه‌م، واته مانگی یه‌كی ساڵی داهاتووه‌وه بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێس
له ئه‌مریكا بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا دادگای پێداچوونه‌وه‌ی
فیدراڵی ئه‌مریكا یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد كه كۆمپانیای بایت دانس-ی چینی پابه‌ند
ده‌كات به كشانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانی له تیكتۆك له ئه‌مریكا به‌پێچه‌وانه‌وه
قه‌ده‌غه‌كردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
هۆكاره‌كه‌یشی بۆ هه‌بوونی مه‌ترسیی له كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاریی له‌لایه‌ن كۆمپانیا چینییه‌كه‌وه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مریكا گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌مه و له ئێستادا تیكتۆك بووه به‌هێزێكی
گه‌وره‌ی دیجیتاڵی له ئه‌مریكادا و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی گه‌یشتووه‌ته 170 ملیۆن
كه‌س و پشتیوانیه‌كی زۆری له‌نێو گه‌نجاندا به‌ده‌ست هێناوه به‌و پێیه‌ی سه‌رنجیان
بۆ كورته ڤیدیۆیه‌كان ڕاده‌كێشێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە