31/12/2024
553 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هاككه‌ره چینییه‌كان به‌شێك له ماڵپه‌ڕه‌كانیان هاك كردووه
په‌یام
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هاككه‌ره چینییه‌كان به‌شێك له ماڵپه‌ڕه‌كانیان هاك كردوون و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان دزیوه.
بریكاری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی كردووه و تیایدا هاتووه: له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و هاككه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن چینه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، توانیویانه دزه بكه‌نه ناو خزمه‌تگوزاریی ئاسایشی ئه‌لكترۆنیی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه و ده‌ستیان به ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه گه‌یشتووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: هاككه‌ره‌كان ئه‌و كلیله ئه‌منییه‌یان ده‌ستكه‌وتووه كه بۆ پاراستنی به‌شێك له سیستمی ئه‌لكترۆنیی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌كارده‌هێنرێت. به‌هۆی ئه‌و كلیله‌شه‌وه هاككه‌ره‌كان ده‌ستیان به چه‌ند وێستگه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك گه‌یشتووه كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ئه‌مریكیه‌وه به‌كارده‌هێنرێن. به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه نهێنی نیین.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ ده‌زگای (ئێف بی ئای) هه‌ماهه‌نگییان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش به كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ڕاگه‌یاندووه: دوای دزه‌كردنه‌كه سیستمی ئه‌لكترۆنیی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه به‌خێرایی له تۆڕی ئینته‌رنێت دابڕێنراوه و كۆتایی به دزه‌كردنه هێنراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە