03/03/2025
610 جار خوێنراوەتەوە
لە وڵاتی چین ڕۆبۆتێك لە كۆنترۆڵ دەرچوو و پەلاماری خەڵكى دا
پەیام
لە میانەی ئاهەنگێكدا لە وڵاتی چین، ڕۆبۆتێك لە كۆنترۆڵ دەردەچێت و پەلاماری هاووڵاتیەك دەدات و دەیەوێ هێرش بكاتە سەر ئەوانی دیكە، بەڵام پۆلیس ڕایدەگرن.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەك كە میدیاكانی جیهان بڵاویان كردووەتەوە، ڕۆبۆتێك كە چاكەتێكی ڕەنگاوڕەنگی لەبەر كراوە، لەكاتێكدا پۆلیس لە تەنیشی وەستاوە، لە هاووڵاتیەك دەدات و دەیەوێ لەوانی دیكەش بدات، بەپەلە چەند ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان ڕایدەگرن و ڕۆبۆتۆكە لە خەڵكەكە دوور دەخەنەوە.
ڕووداوەكە كاردانەوەی فراوان و گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە بەتایبەت لە بواری سەلامەتیی و متمانە پێكراویی ڕۆبۆتە پێشكەوتووەكانی زیرەكیی دەستكرد بەڵام ڕێكخەرای چالاكییەكە لە گەورەیی ڕووداوەكە كەم دەكەنەوە و دەڵێن بەهۆی كێشەیەكی ئاسایی ڕۆبۆتیەوە ڕووی داوە.
بەپێی ماڵپەڕی میترۆ، كۆمپانیای یونتری ڕۆبۆتیكس كە دروستكەری ڕۆبۆتەكەیە ڕایگەیاندووە، پێش چالاكییەكە تاقیكردنەوەی سەلامەتیی رۆبۆتەكە كراوە و سەركەوتوو بووە بەڵام كێشەیەك لە بەرنامەكەیدا دروست بووە.
ئەوانەی لەبارەی ڕووداوەكەوە قسەیان كردووە هۆشداریان داوە لەوەی ئەم پێشهاتە مەترسیدارە و پێویستی بە چارەسەركردنی ورد و بەپەلە هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە